حه‌سه‌ن رۆحاني بوو به سه‌رۆک کۆماريي يازده‌هه‌مي ئێران
حه‌سه‌ن ڕۆحاني له هه‌ڵبژاردني ڕۆژي رابردووي ئێران تواني زياترين ده‌نگي خه‌ڵک مسۆگه‌ر بکات و ببێت به يازده‌هه‌مين سه‌رۆک کۆماري ئێران.
پاش تێپه‌ڕبووني نێزيک به 22 کاتژمێر به سه‌ر کۆتايي هاتني وه‌رگرتني ده‌نگه‌کان له سه‌رتاسه‌ري ئێران، ستادي هه‌ڵبژاردني وڵات ده‌رئه‌نجامي کۆتايي هه‌ڵبژاردنه‌کاني سه‌رۆک کۆماريي ڕاگه‌ياند.
به پێي ڕاگه‌يێندراوي وزاره‌تي ناوخۆي ئێران، هه‌ڵبژاردني يازده‌هه‌مي ئێران، دکتور حه‌سه‌ن ڕۆحاني به 18613329 ده‌نگ له کۆي ده‌نگه‌کان تواني زۆرينه‌ي ته‌واوي ده‌نگه‌کاني وه‌ده‌ست هێنا و له قۆناغي يه‌که‌مدا وه‌ک سه‌رۆک کۆماري هه‌ڵبژارده بۆ 4 سالي داهاتوو هه‌ڵبژارده.
حه‌سه‌ن ڕۆحاني له هه‌ڵبژاردني ڕۆژي رابردووي ئێران تواني زياترين ده‌نگي خه‌ڵک مسۆگه‌ر بکات و ببێت به يازده‌هه‌مين سه‌رۆک کۆماري ئێران.
ڕۆحاني ئه‌ندامي کۆمه‌ڵه‌ي دياري کردني به‌رژه‌وه‌ندييه‌کاني کۆماري ئيسلامي ئێران و مه‌جليسي خبره‌کاني ڕێبه‌ريي،وه‌ک به‌ربژاري ڕێفورمخوازان و ميانه‌ڕه‌وه‌کاني ئوسوولگه‌را هاته ناو مه‌يداني هه‌ڵبژاردنه‌کانه‌وه.
به پێي ڕاگه‌يێندراوي وه‌زاره‌تي ناوخۆي ئێران، ئاماري ده‌نگه‌کان به‌م ڕيزه هاتووه؛
ده‌نگه‌کاني وڵات به گشتي:36704156
ده‌نگه قبووڵ کراوه‌کان؛ 35458747
حه‌سه‌ن ڕۆحاني؛ 18613329
محه‌مه‌د قاڵيباف؛ 6077292
سه‌عيد جه‌ليلي: 4168946
محسێن ڕه‌زايي؛ 3884412
عه‌لي ئه‌کبه‌ر ويلايه‌تي؛ 2268753
سه‌يد محه‌مه‌د غه‌ره‌زي؛ 446015
کوردپرێس