كه‌في ده‌ريا
بۆ كه‌سێك، كه يه‌كه‌مجار ده‌يبينێت ئه‌م ديارده‌يه جوان و له‌هه‌مان كاتدا نامۆيه، كه‌في ده‌ريا به درێژيي ده‌يان كيلۆمه‌تر له‌سه‌ر ده‌رياكه بڵاو ده‌بێته‌وه, با سه‌رنجي ئه‌م وێنه‌يه بده‌ين.
ئه‌مه وێنه‌ي كه‌في ده‌ريايه، ديارده‌يه‌كي ئاڵۆزه، كه له گشت ده‌رياكاندا ڕووده‌دات به‌هۆي تێكه‌ڵبووني زۆري ئه‌وه‌ي، كه ئاو هه‌ڵيگرتووه له پاشماوه‌و ته‌نه ئه‌ندامييه‌كان وخوێ وڕووه‌كي مردوو وماسي شيبووه‌وه … ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆي دروستكردني كه‌فێكي زۆر سووك، به‌ڵام زۆر جار بۆ مه‌وداي په‌نجا كيلۆمه‌تر درێژ ده‌بێته‌وه
زانايان ئه‌م ديارده‌يه به‌وه ده‌چوێنن: ئه‌گه‌ر كه‌مێك شير بكه‌يته ناو ئامێرێكي تێكه‌ڵكردنه‌وه(الخلاط)وبه‌خێراييه‌كي زۆر تێكيبده‌يت، ئه‌وا كه‌فێك دروستده‌بێت، كه ئه‌وه‌نده‌ي پێ ناچێت به هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه، هه‌رچه‌نده ئه‌م ئامێره به خێراييه‌كي زۆرتر بخولێته‌وه ئه‌وا ئه‌ندازه‌ي ئه‌و كه‌فه‌ي دروستده‌بێت زۆرتر و سووكتر ده‌بێت
ڕاستييه زانستييه‌كان له‌باره‌ي كه‌في ده‌رياوه به‌م جۆره‌ن
1- ئه‌و كه‌فه دروست نابێت، ته‌نها له‌و كاتانه‌دا نه‌بێت، كه به هۆي گه‌رده‌لول يان لافاوي به‌هێزه‌وه جوڵه‌يه‌كي خێراي ده‌ريا دروستده‌بێت، ئه‌م كه‌فه‌ش به‌رده‌وام له‌سه‌ر ڕووي ئاوه‌كه دروستده‌بێت
2- كێشي ئه‌م كه‌فه زۆر سووكه و به‌ئاسانيي وه‌ك هه‌ڵم به هه‌وادا بڵاوده‌بێته‌وه
3- ئه‌ندازه‌يه‌كي كه‌م له ئاو به‌سه بۆ ئه‌وه‌ي ئه‌ندازه‌يه‌كي زۆر كه‌ف دروستبكات، واته كه‌ف هيچ كێشێك يان سودێكي نييه
قورئاني پيرۆز, ئه‌م ديارده‌يه له ئايه‌تێكدا باسده‌كات و ده‌فه‌رموێت:
ا(أَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِثْلُهُ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْحَقَّ وَالْبَاطِلَ فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً وَأَمَّا مَا يَنْفَعُ النَّاسَ فَيَمْكُثُ فِي الْأَرْضِ كَذَلِكَ يَضْرِبُ اللَّهُ الْأَمْثَالَ) [الرعد: 17]ا
ئه‌گه‌ر به وورديي سه‌رنجبده‌ين, ده‌بينين ڕاستييه زانستييه‌كان ته‌واو وه‌ك ئه‌وه‌ن، كه له ئايه‌ته‌كه‌دا باسكراوه, ئه‌ويش به‌مجۆره
يه‌كه‌م: كه‌ف، به‌هۆي جوڵه‌ي خێرا و توندي لافاوي ناو دۆڵه‌كانه‌وه دروستده‌بێت ، هه‌رواش ئايه‌ته‌كه باسي شێوه‌ي دروستبوني كه‌ف ده‌كات به‌هۆي جوڵه‌ي خێراي ئاوه‌وه، (فَسَالَتْ أَوْدِيَةٌ بِقَدَرِهَا فَاحْتَمَلَ السَّيْلُ زَبَدًا رَابِيًا) له‌گه‌ڵمدا سه‌رنجي وشه‌ي (رَابِيًا) بده‌ن كه له كرداري (ربي يربو) ه‌وه هاتووه، واته گه‌وره بوو. له ڕاستيدا زانايان ده‌ڵێن ئه‌و كه‌فه پڕه له هه‌وا و ئه‌ندازه‌يه‌كي كه‌م له ئاو به‌سه بۆدروستكردني ڕێژه‌يه‌كي زۆر له كه‌ف.
بۆ كه‌سێك، كه يه‌كه‌مجار ده‌يبينێت ئه‌م ديارده‌يه جوان و له‌هه‌مان كاتدا نامۆيه، كه‌في ده‌ريا به درێژيي ده‌يان كيلۆمه‌تر له‌سه‌ر ده‌رياكه بڵاو ده‌بێته‌وه, با سه‌رنجي ئه‌م وێنه‌يه بده‌ين.
دووه‌م: ئايه‌ته‌كه ئاماژه به ياسايه‌كي فيزيايي ده‌دات، كه لاي زانايان ناسراوه، ئه‌ويش ياساي چڕ بوونه‌وه‌يه، به‌جۆرێك ته‌نه قورسه‌كان به‌هۆي هێزي كێشكردني زه‌وييه‌وه, ده‌نيشن وده‌چنه ژێره‌وه، به‌ڵام ته‌نه سووكه‌كان سه‌رده‌كه‌ون، ده‌توانرێت ئه‌م كرداره خێرا بكرێت به به‌كارهێناني گه‌رمي. هه‌ربۆيه كارگه‌كاني تواندنه‌وه, ئاسني خاو ده‌توێننه‌وه به‌مه‌به‌ستي پاككردنه‌وه‌ي له هه‌موو خڵته و پيسييه‌ك، ئه‌مه‌ش دواي به‌رزكردنه‌وه‌ي پله‌ي گه‌رمي بۆ ئاستێكي دياريكراو, خڵته‌و پيسييه‌كه به‌ره‌و سه‌ره‌وه به‌رز ده‌بێته‌وه و كه‌ف دروستده‌كات وله ده‌رچه‌ي تايبه‌ته‌وه ده‌رده‌چێت، به‌ڵام ئاسنه پاكه‌كه له ژێره‌وه كۆده‌بێته‌وه و ده‌نيشێت، ئه‌م تايبه‌تمه‌نديه به‌سه‌ر هه‌موو ماده‌كاني سروشتدا جێبه‌جێ ده‌بێت.
قورئاني پيرۆز باس له‌م كرداره ده‌كات, وه‌ك خواي گه‌وره ده‌فه‌رموێت:
ا(وَمِمَّا يُوقِدُونَ عَلَيْهِ فِي النَّارِ ابْتِغَاءَ حِلْيَةٍ أَوْ مَتَاعٍ زَبَدٌ مِثْلُهُ)، ئه‌گه‌ر به‌راوردێك بكه‌ين له نێوان ئه‌و كه‌فه‌ي كه به‌هۆي ڕوبار و لافاوه‌وه دروستده‌بێت و ئه‌وه‌ش كه له كارگه‌كاني ئاسني خاو‌دا دروستده‌بێت. سه‌رنج ده‌ده‌ين كه هه‌مان كردار له هه‌ردوو باره‌كه‌دا ڕووده‌دات! كه ئه‌مه‌ش پێناسه‌يه‌كي زۆر ورده، كه قورئان كردويه‌تي وهه‌رگيز ناگونجێت له‌لايه‌ن كه‌سێكي نه‌خوێنده‌واره‌وه بكرێت، كه تاقيكردنه‌وه‌ي له‌سه‌ر ڕوبارو لافاو نه‌كردبێت و زانياري له‌باره‌ي ڕێگاكاني پيشه‌سازي ئاسن يان ئالتونه‌وه نه‌بێت.
سێهه‌م: له باره‌ي فه‌رموده‌ي (فَأَمَّا الزَّبَدُ فَيَذْهَبُ جُفَاءً)، ئه‌گه‌ر سه‌رنجي ڕۆيشتني كه‌ف بده‌ين، ده‌بينين، كه زانايان باس له‌وه ده‌كه‌ن ته‌نها به هه‌ڵكردني شنه بايه‌ك به‌سه‌ريدا, ئه‌وا كه‌فه‌كه ده‌ڕوات و بڵاو و وشك ده‌بێته‌وه، چونكه له بنه‌ڕه‌تدا بريتييه له كه‌فێكي سوك و بڵقي هه‌وا! واته ده‌ربڕينه قورئانييه‌كه له ڕووي زانستييه‌وه ده‌ربڕينێكي زۆر ورده.
كه‌في ده‌ريا و تاوان
پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌مان (صلي الله عليه و سلم) چواندنێكي زانستي وردي به‌كارهێناوه كاتێك تاواني زۆري به كه‌ف چواندووه، وه‌ك فه‌رمويه‌تي (من قال "سبحان الله وبحمده" مئة مرة حُطّت عنه خطاياه ولو كانت مثل زبد البحر)! (هه‌ركه‌س سه‌د جار بڵێت "سبحان الله وبحمده" له گوناهه‌كاني پاكده‌بێته‌وه، ئه‌گه‌ر وه‌ك كه‌في ده‌رياش بێت)! هه‌روه‌ها فه‌رمووده‌ي زۆر هه‌يه، كه پێغه‌مبه‌ر( صلي الله عليه وسلم) ئه‌و چواندنه‌ي به‌كارهێناوه بۆ ده‌ربڕيني تاواني زۆر و پاكبوونه‌وه لێيان. پێغه‌مبه‌ر( صلي الله عليه وسلم) ئه‌وه‌ي به‌كارهێناوه تا په‌يامێكمان بداتێ، كه هه‌رچه‌ند تاوان و گوناهه‌كان زۆر وگه‌وره‌بن, ئه‌وا يادي خوا و كاره‌چاكه‌كان به‌ئاساني ئه‌و تاوانانه پاكده‌كه‌نه‌وه, وه‌ك چۆن كه‌في ده‌ريا به ئاسانيي له‌ناوده‌چێت.
ئيسلام و سه‌رده‌م