وَ جَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَي
زانــــراوه‌كـــه هه‌موو مادده‌يه‌ك لـــه سروشتــــدا (ره‌ق بێت يـــــان شل يــــان له شێوه‌ى هه‌وادا بێت) بـــه‌پێى رێسا بـــــه گه‌رمـــا دةكشێت و قه‌باره‌كه‌ى زيادده‌كات, به سه‌رماش ده‌چێته‌وه‌يه‌ك و قه‌باره‌كــــه‌ى كه‌مده‌بێتــــه‌وه.
هـــــه‌ر ئه‌مه‌شه ده‌بێته هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى چريى مادده‌يه‌ك له كاتى گه‌رمبووندا و به‌رز بوونه‌وه‌ى چريى ئه‌و مادده‌يه له كاتى ساردبوونه‌وه‌يدا. له‌م بواره‌دا ئه‌م خاڵانه‌ى خواره‌وه ده‌خه‌مه رِوو: ســـــروشتێك كــــه بريتى بێت له خۆڵ و ئاو و هه‌وا و تيشك, كــــه هــه‌ر چواريان مــــادده‌ى بێگيـــانن ده‌شێت فـــه‌رمــــان بــــۆ ئـــــاو ده‌ركــــات و پێى راگـــــه‌ێنێ و بڵێ: تـــۆ ئــه‌ى (ئاو) ئه‌و رِێســــايه‌ى ســــه‌ره‌وه ده‌تگرێته‌وه كـــه وه‌ك مادده‌يه‌كى شل به گه‌رمى بكشێ و به ســــه‌رما بچۆيه‌ك و كه‌مببه‌ره‌وه، به‌ڵام كـــــه گه‌يشتيته پلــــه‌ى گه‌رميى چوار پله‌ى سـه‌دى و دابــــه‌زيت بۆ پله سێي ســه‌دى, بـــه‌و ســـارد بوونه‌وه‌يه بكشێ له جياتى ئه‌وه‌ى بچيته يه‌ك به‌مه‌ش رێساى گشتى بشكێنه, بــه پێچه‌وانه‌وه ره‌فتار بكه، ئـــه‌م لادانه‌ى ئاو له ياساى سروشتى گشتى ده‌شێت كارى سروشتى بێگيان بێت؟!! برِواداران ده‌ڵێن خــــوا خــــالقى زه‌وى و ئــــــاسمانــــه‌كان و هـــــه‌موو مـادده‌كان و زينده‌وه‌رێكه, فه‌رمانى به ئــــاو (كــــه مادده‌يه‌كى بێگيانه) داوه كه له كاتى ساردبوونه‌وه‌دا بۆ كه‌متر له پلــه‌ى چوارى ســــه‌ديى گه‌رمايى, لــــــه جيــــاتى ئـــــه‌وه‌ى قــــــه‌باره‌كــه‌ت كه‌متر ببێته‌وه به‌و سارد بوونه‌وه‌يه, بكشێت و قه‌باره‌كه‌ت زياتر بكه. به‌مـــه‌ش ئــــه‌و ســــارد بــــوونه‌وه‌يه ناچێته خواره‌وه‌ى ئــــاوى ده‌رياكان و هه‌مووى نابێت بــــه ســه‌هۆڵ، به‌مه‌ش زينده‌وه‌رانى نــــاو ئـــــاوى ده‌رياكــــان به‌رده‌وام له ژياندا ده‌مێنن.
زانــــراوه‌كـــه هه‌موو مادده‌يه‌ك لـــه سروشتــــدا (ره‌ق بێت يـــــان شل يــــان له شێوه‌ى هه‌وادا بێت) بـــه‌پێى رێسا بـــــه گه‌رمـــا دةكشێت و قه‌باره‌كه‌ى زيادده‌كات, به سه‌رماش ده‌چێته‌وه‌يه‌ك و قه‌باره‌كــــه‌ى كه‌مده‌بێتــــه‌وه.
ا(وَ جَعَلْنَا مـِنَ الْمَـاء كُـلَّ شَيْءٍ حَيٍّ ) الانبياء 30 واتـــــه: سيفاتێكمـان بــه‌خشى بـــــه ئــــاو كــــه گونجــــاو و يارمه‌تيده‌ر بێت بۆ به‌رده‌وامى ژيانى هه‌موو زينده‌وه‌ران
خواى گـه‌وره ئــه‌و فه‌رمانه‌ى بۆ ئاو ده‌ركردووه, كــــه لــــه دواى كــــه‌مبوونه‌وه‌ى پله‌ى گه‌رميي ئاو لــــه چوار پله‌وه بـۆ پله‌كــــانى: سێ, دوو, يـــه‌ك, سفر، قه‌بـــــاره‌كه‌ى زيــــاد بكــــات بـــــه پێچه‌وانــه‌ى رێســــاى كـــــه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره بــــــه دابه‌زينى پلـــه‌ى گه‌رميي, به‌مه‌ش ئه‌و ئاوه‌ى له درزه‌كانى ژێر زه‌وىدا ده‌يبـــــه‌ستێت و ده‌بـــێــــت بــــه سه‌هۆڵ, بـــه‌هۆى ئــــه‌م زيـــــاد بوونى قه‌باره‌يـــــه‌وه هۆكــــارى ته‌قينــــــه‌وه‌ى كانياوه‌كانه و كارێكده‌كـــات كه ئاوه پــــه‌نگخواردووه‌كــــــه‌ى ژێــر زه‌وى قه‌تيسنه‌بێت و له كانياوه‌كانه‌وه بێته ده‌ره‌وه بــــۆ ســـــه‌ر زه‌وى, بــــۆ ســوود بــــه‌خشين بـــه رووه‌ك و ئـاژه‌ڵ و مرۆڤ, خـــوا لـــــه قورئــــانـــدا ده‌فــــه‌رموێت
ا(أَنَّا صَبَبْنَا الْمَاء صَبًّا {25} ثُمَّ شَقَقْنَا الْأَرْضَ شَـقًّا) {26} عبس واته: بــێگومان ئێمه ئاومان بۆ دا باراندوونه‌تـه خواره‌وه, به‌ڵام چۆن دابارينێك, كــه له‌وه‌ودوا و به‌هۆيه‌وه زه‌ويمان له‌ت له‌ت كرد
فه‌رمانـــدانى خــــواى تــه‌عالا بــه مه‌خلـــوقات بــــۆ ده‌رچــــوون لـــه رِێسا سروشتىيه‌كــــــان, كـــــه هــــه‌ر خــــواى په‌روه‌ردگار خۆى بۆى داناون, به‌پێى پێويست و له شوێن و كاتى پێوستدا ته‌نها بۆ مادده‌ى ئاو نىيه, ئه‌وه‌تـــا فه‌رمانى داوه به ئاگر كه له سروشتى خۆى ده‌ربچێت و سووتێنه‌ر نـــه‌بێت بۆ حه‌زره‌تى ئـيـبـراهيــم (عليه السلام)ا
ا( قُلْنَا يَـا نَـارُ كُونِي بَرْدًا وَسَلَامًا عَلَى إِبْرَاهِيمَ ) الانبياء:69 واتــــه: ئێمـــه بـــه ئاگرمــــان وت و فه‌رمانمــــان پێكرد: ئه‌ى ئاگــر سارد به‌ره‌وه و سه‌لامه‌ت به له‌سه‌ر ئيبراهيم
خــــواى گــــــه‌وره هــه‌مــــوو گيانله‌به‌رانى خه‌لـــقكـردووه و ئــه‌سبابى بــــه‌رده‌وامــيى ژيــــانـيـــشى بـــــــــــــــــۆ ره‌خسانـدوون، ئه‌گه‌ر ئاو له ژێر پله‌ى گه‌رمــــاى چوار پله‌ى سه‌دىيه‌وه, له جياتى چوونه‌وه‌يه‌ك و كه‌مبوونه‌وه‌ى قه‌باره‌كه‌ى, نه‌كشايه و سه‌رنه‌كه‌وتايه به‌هۆى كه‌مبوونه‌وه‌ى چرِىيه‌كه‌يه‌وه, ئه‌و ســــاته هيچ گيانله‌بــــه‌رێكى نـــاو ئــــاوى ده‌ريـــــاكان ژيــــانيان بــه‌رده‌وامنــه‌ده‌بوو، چــــونكه ئــاوى ده‌رياكـان له ژێره‌وه بـــه‌ره‌و ســـــه‌ره‌وه هــــه‌مووى ده‌بوون بــه سه‌هۆڵ و گيانله‌به‌ره‌كانى ناو ده‌ريــــاكه‌ش ده‌مردن, هه‌روه‌هـــــا كانياوه‌كانيش له هيچ شوێنێكى سه‌ر زه‌وى دا په‌يدا نه‌ده‌بوون
دوا وته‌م ئه‌م پرسيارانه‌يه
ئايــــا ده‌چێته عه‌قڵــــه‌وه كـــه ئـاو وه‌ك مــــــادده‌يه‌كى بێگيان فه‌رمان بۆ خۆى ده‌ربكــــات كه لـــــه ياسا و رێسا لابـــدات, و به‌خۆى بــڵێ كـــــه پلــــــه‌ى گه‌رمايى يه‌كه‌ت دابه‌زى له چوار پله‌ى ســـــــه‌دى يــــه‌وه, لـــــه‌جيـــــاتى ئــــه‌وه‌ى قه‌باره‌كه‌ى كه‌م ببێته‌وه, با قه‌باره‌كه‌ت زياد بكات
ئايـــــا ده‌چێته ئه‌قڵه‌وه كه ئه‌و فه‌رمانه‌ى لادان له رێسا كه له سه‌ره‌وه‌دا هاتووه, فه‌رمانى هه‌وا يان خۆڵ يان تيشكى بێگيان بێت
ئـاو و هـــه‌وا و خۆڵ و رووناكى كــــــه هــــــه‌ر چــــواريان سروشتيـــــان پێكهێنـــــاوه, مـــــــادده‌ى بێگيان و بێئه‌قـــــڵــن, يـــــــاســـــا و رِێــســــــــاى به‌رێوه‌بردنى ژيـــــان بـــــه بێگيـــــان و بێئه‌قڵ دانــــانرێت، به‌ڵكو ئه‌و كار و فه‌رمانانه تــــايبه‌ته به‌و خوايه‌ى كه خالقى هه‌مـــــوو شتێكــــه, لــــه مــــادده بێگيـــــانه سروشتىيه‌كــــــان و هه‌مـوو زينــــده‌وه‌ران, ئـــــه‌و مرۆڤه‌ى هـــۆش و هـــــه‌ست و ئه‌قڵى هه‌بێت ده‌زانێت كه ئــــه‌و كـــــارانه ناشێ كـــــارى مـــادده‌ى بێگيان بێت. قورئانى پيرۆز ده‌فه‌رموێت
ا( الَّذِي أَحْسَنَ كُـلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ وَبَدَأَ خَلْقَ الْإِنسَانِ مِن طِينٍ) السجده :7 ( إِنَّا كُلَّ شَيْءٍ خَلَقْنَاهُ بِقَدَرٍ ) القمر :49 ( وَخَلَقَ كُـلَّ شَيْءٍ فَقَـدَّرَهُ تَقْدِيرًا) الفرقان:2 ( اللَّهُ خَالِقُ كُلِّ شَيْءٍ وَهُـوَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ وَكِيلٌ ) الزمر:62