• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 217
  • چوار شەممه 22/3/1392
  • رۆژژمێر :

هەڵبژاردن هاسانترين رێگايە بۆ گەييشتني خەڵک بە مافەکانيان

کارناسێکي سياسيي لە وتووێژ لەگەڵ رايەڵەي کورديي سەحەر رايگەياند: هەڵبژاردن کەم خەرجترين، هاسانترين و ژيرانەترين رێگايە بۆ گەييشتني خەڵک بە ماف و ئاواتەکانيان.

موحەممەد رەئوف قادري لە وتووێژێکي راستەوخۆ لەگەڵ بەرنامەي زايەڵەي کاناڵي ئاسمانيي سەحەري2 سەبارەت بە هەڵبژاردنەکاني داهاتووي سەرۆکايەتيي کۆمار و هەروەها ئەنجومەني شارو ئاواييەکاني ئێران وتيشي هەڵبژاردن بەشداريي خەڵک لە دياريي کردني چارەنووسي خۆيانه.

کارناسێکي سياسيي لە وتووێژ لەگەڵ رايەڵەي کورديي سەحەر رايگەياند: هەڵبژاردن کەم خەرجترين، هاسانترين و ژيرانەترين رێگايە بۆ گەييشتني خەڵک بە ماف و ئاواتەکانيان.

ناوبراو وێڕاي ئاماژە بە بەڕێوەچووني زۆرتر لە سي هەڵبژاردن لە ئێران دواي سەرکەوتني ئينقلابي ئيسلاميي وتي کە بەڕێوەچووني ئە هەڵبژاردنانە،نيشاندەري بووني نيزامي جەماوەرسالاري ئاييني لەو وڵاتەيەو هەروەهانيشان دەدا کە خەڵك بە تەواوي لە دياريکردني چارەنووسي خۆيان و کۆمەڵگاکەياندا هاوبەشن و بەشدارييان هەيە.

ناوبراو سەبارەت بە گرينگايەتيي هەڵبژاردنەکاني داهاتووي ئێران وتيشي:  بەشداريي بەربڵاوي خەڵک لە هەڵبژاردني هەيني داهاتوو بە جيهان نيشان دەدا کە خەڵک و نيزامي ئێران لێک جيا نين بەڵکو هەردووکيان تەواوکەرەوەي يەکترن، نيزام بە بێ خەڵک و جەماوەريش بە بێ نيزام مانايەکي نييە، بەشداريي خەڵك لە هەڵبژاردن نيشاندەري پشتيواني و پشتگريي خەڵک لە نيزام و دەسەڵاتي سياسيي لە ئێران و هەروەها بەرگريي لە ئامانجە بەرزەکاني ئينقلابە.

ساتتی سه حری کوردی