ده‌ركه‌وتني ڕۆژ
زانايان دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، ديارده‌ي شه‌وو ڕۆژ له ديارده ئاڵۆزه‌كاني سروشتن.
زانايان دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، ديارده‌ي شه‌وو ڕۆژ له ديارده ئاڵۆزه‌كاني سروشتن، ئه‌فسانه‌ي زۆرله‌باره‌ي ئه‌م دوو ديارده‌يه‌وه هۆنراوه‌ته‌وه، به‌ڵام هيچ مرۆڤێك زانستي ده‌رباره‌ي به‌دوايه‌كدا هاتني شه‌ووڕۆژ نه‌بووه، به‌ڵام قورئاني پيرۆز له زۆر ئايه‌ته‌كانيدا باسي شه‌ووڕۆژي بۆكردوين، كه چۆن ڕووناكي ڕۆژ خۆر ده‌رده‌خات. هه‌روه‌ها ئه‌گه‌ر چيني زه‌وي نه‌بوايه، ئه‌وا خۆر وه‌ك ئه‌ستێره‌يه‌كي بچووك ده‌رده‌كه‌وت !
زانايان دووپاتيده‌كه‌نه‌وه، ديارده‌ي شه‌وو ڕۆژ له ديارده ئاڵۆزه‌كاني سروشتن.
له‌ڕێي وێنه‌گيراوه‌كاني مانگه‌ده‌ستكرده‌كانه‌وه ده‌ركه‌وتووه، كه به‌ره‌به‌يان(الفجر) به‌ڕه‌نگي شين ده‌رده‌كه‌وێت وه‌ك ئه‌وه‌ي شه‌و لاببات و ده‌ريبكات، لێره‌دا وته‌ي خواي گه‌وره‌مان بيرده‌كه‌وێته‌وه، كه سوێندي به‌م ديارده‌يه خواردووه " ديارده‌ي ده‌رخستني ڕۆژ" : (وَالنَّهَارِ إِذَا جَلَّاهَا) [الشمس: 3]. واتاي (جلَّى) له‌زماندا : ئاشكراكرن و ده‌رخستنه، تێبيني ده‌كه‌ين چۆن ڕووناكي ڕۆژ ئه‌م خۆره‌مان بۆ ده‌رده‌خات و ڕوونيده‌كاته‌وه بۆمان له وێنه‌يه‌كي جوان و سه‌رسوڕهێندا، پاكي و پيرۆزي بۆ خواي باش‌ترين به‌ديهێنه‌ر.