ميرزا عه‌بدولقادري پاوه‌يي
(ميرزا عه‌بدلقادر) يه‌كێكه له‌ئه‌ستێره‌كاني ئاسماني وێژه‌ي كورديي، له‌ساڵي (1266) مانگي له‌شاري پاوه له‌دايكبووه، ناوي باوكي (ميرزا محه‌ممه‌د كوڕي كێخوا جه‌عفه‌ره).
له‌ته‌مه‌ني چوارده‌ساڵان ده‌ستيكردووه به‌شيعرنووسين، زۆربه‌ي ساڵه‌كاني ژياني به‌گه‌ڕان به‌سه‌ربردووه‌و زۆربه‌ي شاره‌كاني عێراق‌و توركيا گه‌ڕاوه، به‌و هۆيه‌شه‌وه له‌و گه‌ڕانه‌دا فێري زمانه‌كاني عه‌ره‌بي‌و توركي‌و فارسي بووه. له‌دواي (62) ساڵ ژياني پڕبارو پڕ له‌سه‌ختي، له‌شاري كرماشان دوا ماڵئاوايي له‌م جيهانه كرد.
(ميرزا عه‌بدلقادر) چه‌ندين به‌رهه‌مي به‌نرخي هه‌يه كه يه‌كێك له‌وانه جه‌نگنامه‌ي (كۆله‌و ئاينه‌مه‌له)يه كه بۆ يه‌كه‌مجار له‌لايه‌ن (مينۆرسكي)و له‌ساڵي (1943) بڵاوكراوه‌ته‌وه. له‌و جه‌نگنامه‌يه‌دا، شاعير به‌شێوازێكي سونبوليك باس له‌شه‌ڕي نێوان عوسماني‌و ئێران ده‌كات كه له‌نزيكي شاري پاوه ڕوويداوه. له‌م جه‌نگنامه عوسمانيه‌كان به‌كۆله‌و ئێرانيه‌كان به‌ئاينه‌مه‌ل به‌رامبه‌ركراون.
يه‌كێكي تر له‌به‌رهه‌مه‌كاني پرسيارو وه‌ڵامي ئاسمان‌و زه‌مينه، كه به‌شێوازێكي هونه‌رمه‌ندانه هونيويه‌تي‌و هه‌تا نه‌يخوێني نازاني چ به‌رهه‌مێكي به‌نرخه.
يه‌كێكي تر له‌به‌رهه‌مه‌كاني مه‌سنه‌وي شه‌ماڵه، كه شاعير كه كاك هادي سپه‌نجي له‌سه‌ره‌تاي ديواني ئه‌و شاعيره‌دا نوسيويه‌تي: ئه‌و به‌رهه‌مه، به‌رهه‌مي ده‌وراني لاوێتي شاعير بووه‌و كاتێكيش ئه‌و به‌رهه‌مه‌يه هۆنيوه له‌زه‌يدي خۆي دووربووه‌و شه‌ماڵي ناردووه به‌ره‌و زه‌يدي‌و هه‌ر وه‌ها بۆ لاي دلبه‌ر. له‌و پارچه شاعير شاري خۆي به‌باشترين شوێني جيهان ده‌زانێت.
هه‌روه‌ها هۆنراوه‌ي عاشقانه‌ي حه‌يده‌رو سنه‌وبه‌رو كۆپله هۆنراوه‌كاني (ڕۆزه‌تۆسه‌فا)و مه‌نزومه‌ي (گۆل‌و بولبول)و چه‌ندين به‌رهه‌مي تر، له‌و شاعيره به‌ناوبانگه‌وه ماونه‌ته‌وه، ديواني ئه‌و شاعيره له‌لايه‌ن كاك هادي سپه‌نجي له‌شاري پاوه كۆكراوه‌ته‌وه‌و به‌چاپگه‌يه‌نراوه، پێشتريش له‌به‌غدا ديوانه‌كه‌ي چاپكرابوو.
يه‌كێك له‌پارچه شيعره‌كاني ئه‌و شاعيره به‌ناوبانگه كه له‌خواره‌وه به‌شێكي بڵاوده‌كه‌ينه‌وه، تێيدا شاعير داوا له‌مه‌عشوقي ده‌كات بێت‌و دڵي ژێروبان بكات‌و ئه‌گه‌ر شتێكي تري جوداي جگه له‌خۆي له‌ناويا بيني، به‌تيري موژگان پاره‌پاره‌ي بكات‌و به‌وشه‌ي (تۆ) به جوانترين شێوه كايه ده‌كات.
سه‌وقات
شيريني دۆسان دوعا‌و سڵامه‌ن
سه‌وقاتي ياران نامه‌و په‌يامه‌ن
شيره‌ي موحيبه‌ت مابه‌ين ياران
وه‌شته‌ره‌ن جه تام شيريني شاران
نوقڵ‌و شيرينيم نه‌قڵ نامه‌ي تۆن
هه‌ديه‌و به‌راتم ڕێزه‌ي نامه‌ي تۆن
باقي ته‌عاروف ڕه‌سمي زياده‌ن
ئيسرافي مه‌عروف لوقمه‌ي بێداده‌ن
فه‌رمووده‌ي مه‌عدووم سه‌راي خاك ماوان
ده‌ك وه ره‌حمه‌ت بۆ چ خاس فه‌رماوان