ويلايه‌ت مه‌داري حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ)
قۆرئان به‌بي هيچ مه‌رجێک له ته‌نيشتي فه‌رمانبه‌رداري بێ شه‌رت و مه‌رج له خواوه‌ند ، فه‌رمان ئه‌دات به فه‌رمانبه‌رداري له پێغه‌مبه‌ر (د.خ) و خاوه‌ناني فرمان ، واته پێشه‌واياني پاک (ر.خ) . .« اطيعواالله واطيعواالرسول واولى الامرمنكم» (1)؛ « له خوا و پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) و خاوه‌ناني فرمان فه‌رمانبه‌رداري بکه‌ن . "
زێنه‌ب (ر.خ) که له‌گه‌ڵ حه‌وت مه‌عسوومدا (ر.خ) بووه ، له ته‌واوي بواره‌کاني ويلايه‌ت مه‌داري ( ناسيني ئيمام ، ته‌سليمي بێ شه‌رت و مه‌رج بوون ، ناساندني ويلايه‌ت ، فيداکاري له ڕێگاي ئه‌ودا و ...) له لووتکه‌دايه
زێنه‌ب (ر.خ) که له‌گه‌ڵ حه‌وت مه‌عسوومدا (ر.خ) بووه ، له ته‌واوي بواره‌کاني ويلايه‌ت مه‌داري ( ناسيني ئيمام ، ته‌سليمي بێ شه‌رت و مه‌رج بوون ، ناساندني ويلايه‌ت ، فيداکاري له ڕێگاي ئه‌ودا و ...) له لووتکه‌دايه . ئه‌و به چاوي خۆي ديبوي که چۆن دايکي خۆي کرده سپه‌ري به‌ڵاي پێشه‌واي خۆي و ڕوو به وه‌لي خۆي گۆتي : :« روحى لروحك الفداء ونفسى لنفسك الوقاء (2)؛ [ ئه‌ي باوکي حه‌سه‌ن] غێانم فيداي گێاني تۆ بێت و ڕۆحم سپه‌ري به‌ڵاي تۆ . " له ئاکامدا گێاني خۆي له ڕيگاي پشتيواني ئه‌ودا به‌خت کرد . زێنه‌ب (س.خ) به چاکي ده‌رسي ويلايه‌تي له دايکي وه‌رگرتبوو و له که‌ربه‌لادا به جواني پيشانيدا .
له لاييکه‌وه بۆ ناساندني ويلايه‌ت ، له ڕێگاي سڕينه‌وه‌ي تۆمه‌ت و به بير هێنانه‌وه‌ي مافي فه‌رامۆش کراوي ئه‌هلي به‌يت (ر.خ) تێده‌کۆشا . له‌وانه‌يه له وتاري شاري کووفه که فه‌رمووي : « وانى ترحضون قتل سليل خاتم النبوة ومعدن الرسالة وسيد شباب اهل الجنة (3)؛ چۆن له‌که‌ي سه‌ر شۆڕانه‌ي کۆشتني دوايين پێغه‌مبه‌ري خوا (د.خ) و سه‌رچاوه‌ي ڕيساله‌ت و گه‌وره‌ي لاواني به‌هه‌شت پاک ده‌که‌نه‌وه ؟"
هه‌روه‌ها له کۆڕي ئيبني زياددا (4) ، شاري شام ، و کۆڕي يه‌زيد ، ويلايه‌ت و پێشه‌وايي به جواني ناساند .
له لاييکي تره‌وه سه‌ر تا پا ته‌سليمي پێشه‌وايي بوو ؛ چ له سه‌رده‌مي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) و چ سه‌رده‌مي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) حه‌تا له‌و کاته‌دا که چادره‌کانيان ئاگردا ، اته له سه‌ره‌تاي پێشه‌وايي ئيمام سه‌جاد (ر.خ) هاته لاي ئه‌و حه‌زره‌ته و گۆتي : ئه‌ي يادگاري ڕابردوان... چادره‌کانيان ئاگردا چ بکه‌ين ؟ (5)
له‌وه‌ش گرنگتر له چه‌ند بابه‌تدا ، زێنه‌ب (ر.خ) له گێاني ئيمام سه‌جاد (ر.خ) به‌رگري کرد و تا پيێ گێاني پشتگري کرد .
الف : له ڕۆژي عاشوورا ؛ کاتێک ئيمام حسه‌ين (ر.خ) بۆ ته‌واو کردني به‌ڵگه ، داواي يارمه‌تي کرد ، ڕۆڵه نه‌خۆشه‌که‌ي ئيمام زه‌ينۆ لعابێدين (ر.خ) چوه نێو گۆڕه‌پاني خه‌بات . زێنه‌ب به په‌له ڕۆيشت که به‌رگري بکات ، ئيمام حسه‌ين (ر.خ) به زێنه‌بي خۆشکي گۆت : بيگه‌ڕێنه‌وه ، ئه‌گه‌ر ئه‌و بکۆژرێت نه‌ته‌وه‌ي پێغه‌مبه‌ر (د.خ) له‌سه‌ر زه‌وي ده‌سڕێته‌وه . (6)
ب: دواي عاشورا له کاتي هێڕشي دۆژمنان بۆ چادره‌کان ويستيان ئيمام سه‌جاد بکۆژن ، به‌ڵام زێنه‌ب (ر.خ) هاواري کرد : تا من زيندوم نايێڵم گێاني زه‌ينۆ لعابێدين (ر.خ) بکه‌وێته مه‌ترسيه‌وه . ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ ئه‌و بکۆژن هه‌وه‌ڵ ده‌بێ من بکۆژن، دۆژمن به بينيني ئه‌م وه‌زعه ، له کۆشتني ئه‌و چاو پۆشي کرد . (7)
ج : کاتێک ئيبن زياد فرماني کۆشتني ئيمام سه‌جادي (ر.خ) دا ، زێنه‌ب (ر.خ) گرتيه باوه‌ش و به تووڕه‌ييه‌وه هاواري کرد : ئه‌ي کۆڕي زياد ! خوێن ڕشتن به‌سه . واز له کۆشتني بنه‌ماڵه‌مان بێنه ئيتر . و به‌رده‌وام بوو : :« والله لا افارقه فان قتلته فاقتلنى معه؛ سوێند به خوا هه‌رگيز نايده‌مه ده‌ستت ؛ ئه‌گه‌ر ئه‌تانه‌وێ ئه‌و بکۆژن هه‌وه‌ڵ ده‌بێ من بکۆژن،"
په‌راوێزه‌کان :
1- نسا‌ء/59.
. 2 الكوكب الدرى، ب 1، ل 196.
3 بحارالانوار، ب45 ، لل110 - 111.
4 هه‌مان، ب45 ، ل 133.
5 هه‌مان، ب 45، ل58 ، ومعالى السبطين، ب2 ، ل 88 .
6 - بحارالانوار، ب 45، ل 46.
7- هه‌مان، ب 45، ل 61 .