سه‌رۆک کۆمار پاکستان؛ ته‌واوي جيهان رێز له ئێرانييه‌کان ده‌گرن
به پێي راپۆرتي په‌يامنێري ميهر، ئاسف عه‌لي زه‌رداري نيوه‌ڕۆي دووشه‌ممه له په‌راوێزي رێوره‌سمي ده‌سپێکي دروستکردني هێڵي بۆريي ئاشتيي له ناوچه‌ي سه‌رسنوري دوو وڵات روو له مه‌حمود ئه‌حمه‌دي نژاد وتي؛ دڵنيام به بێ رێنمونييه‌کاني مه‌قامي موعه‌زه‌مي رێبه‌ري و پاڵپشتييه‌کاني ئێوه نه‌مانده‌تواني هێڵي بۆريي ئاشتيي جێبه‌جێ بکه‌ين.
ناوبراو وتيشي؛ هێڵي بۆريي ئاشتيي ده‌بێته هۆي ئاوه‌دانيي وڵاتي پاکستان و هه‌روه‌ها ئاسايشي زۆرتري ناوچه‌که.
ناوبراو رێوه‌ره‌سمي ده‌ستپێکردني هێڵي بۆريي ئاشتيي له خاکي پاکستان وه‌ک رووداوێکي مێژوويي بۆ جه‌ماوه‌ري پاکستان باس کرد‌و وتي؛ پاکستان و ئێران ده‌بێ بازرگانيي دوو لايه‌نه له نێوان خۆيان زۆرتر بکه‌ن و په‌ره‌ي پێبده‌ن.
ناوبراو رێوه‌ره‌سمي ده‌ستپێکردني هێڵي بۆريي ئاشتيي له خاکي پاکستان وه‌ک رووداوێکي مێژوويي بۆ جه‌ماوه‌ري پاکستان باس کرد‌و وتي؛ پاکستان و ئێران ده‌بێ بازرگانيي دوو لايه‌نه له نێوان خۆيان زۆرتر بکه‌ن و په‌ره‌ي پێبده‌ن.
ناوبراو به ئاماژه به‌وه‌ي که وڵاتي ئێران به‌رده‌وام وه‌ک گرينگترين دراوسێ و براي پاکستان دێته ئه‌ژمار، وتيشي؛ ئه‌و په‌يوه‌ندييه قوڵه، برايه‌تيي به‌دي دێنێ، چونكو سه‌ره‌ڕاي دابينکردني پێداويستييه‌کاني دوو وڵات، دۆستايه‌تيي به‌رانبه‌ريش په‌ره پێ ده‌ده‌ين.
سه‌رۆک کۆماري پاکستان به راگه‌ياندني ئه‌وه‌ي که وڵاته‌که‌ي به نيازه په‌يوه‌ندييه‌کاني خۆي له‌گه‌ڵ ئێران پته‌و بکا وتيشي؛ هيچ رووداوێک ناتوانێ رێگه له دامه‌زراندني ئه‌و په‌يوه‌ندييه بگرێت. ناوبراو جه‌ختي کرده‌وه؛ ئێمه ئێرانييه‌کانمان هه‌روه‌ک موسوڵماناني باقيي وڵاتان، خۆش ده‌وێ.
سه حه ر تی وی