خواپه‌ره‌ستي و به‌نده‌گي حه‌زره‌تي زێنه‌ب (س.خ)
زێنه‌ب (س.خ) به چاکي له قۆرئان فێر ببوو، که ئامانجي دروست بوني مرۆڤ گه‌يستن به لووتکه‌ي ته‌واوه‌تي به‌نده‌گيه . «ما خلقت الجن والانس الا ليعبدون» (1) ؛ "من مرۆڤ و جنۆکه‌م درۆست نه‌کردوه مه‌گه‌ر بۆ خواپه‌ره‌ستي."
پووره زێنه‌بم له ڕێگاي کووفه بۆ شامدا هه‌موو نوێژه فه‌رز و سۆننه‌ته‌کاني ده‌خوێند و هێندێ جار له به‌ر زۆري برسيه‌تي و ماندويي ، به دانيشتنه‌وه نوێژه‌کاني ده‌خوێند ."
ئه‌و خواپه‌ره‌ستي و نوێژه‌کاني شه‌وي دايک و بابي خۆي له نزيکه‌وه چاو پێکه‌وتبو . ئه‌و له که‌ربه‌لا شايه‌ت بوو که براکه‌ي ئيمام حسه‌ين (ر.خ) له شه‌وي عاشورادا گۆتي به عه‌بباس : :«ارجع اليهم واستمهلهم هذه المشية الى غد لقد نصلى لربنا الليلة وندعوه و نستغفره فهو يعلم انى احب الصلوة له وتلاوة كتابه وكثرة الدعا‌ء والاستغفار (2) ؛ بگه‌ڕێوه بۆلاي ئه‌وان ئه‌مشه‌و تا سبه‌ينێ مووڵه‌تيان لێ وه‌ربگره بۆ ئه‌وه‌ي بتوانين ئه‌مشه‌و خه‌ريکي نوێژ و نزا و پاڕانه‌وه لاي خوا بين . خوا خۆي ده‌زانێت که من نوێژ ، قۆرئان خوێندن ، زۆر نزا کردن و پاڕانه‌وه‌ي لێبۆردنم خۆش ده‌وێ . " له‌م گۆته‌دا باس له به‌جێ هێناني ئه‌رک نيه ، به‌ڵکو باسي ئه‌وينداري خواپه‌ره‌ستي و نوێژه .
حه‌زره‌تي زێنه‌بيش (س.خ) له ئه‌وينداراني خواپه‌ره‌ستي و شه‌و زينده‌داراني ئه‌ويندار بوو، هيچ کاره‌ساتێک نه‌يتواني ئه‌و له خواپه‌ره‌ستي دوور بکات . ئيمام سه‌جاد (ر.خ) فه‌رمووي : :«ان عمتى زينب كانت تۆدى صلواتها، من قيام الفرائض والنوافل عند مسيرنا من الكوفة الى الشام وفى بعض منازل كانت تصلى من جلوس لشدة الجوع والضعف (3)؛ پووره زێنه‌بم له ڕێگاي کووفه بۆ شامدا هه‌موو نوێژه فه‌رز و سۆننه‌ته‌کاني ده‌خوێند و هێندێ جار له به‌ر زۆري برسيه‌تي و ماندويي ، به دانيشتنه‌وه نوێژه‌کاني ده‌خوێند ."
ئيمام حسه‌ين که خۆي تاوان نه‌کرده و تکاکاري به‌زه‌يي خوايه کاتي ماڵئاوايي به خۆشکي خواپه‌ره‌ستي خۆي گۆتي : :« يا اختاه لا تنسينى فى نافلة الليل (4)؛ خۆشکه گێان! له کاتي شه‌و نوێژه‌کانت فه‌رامۆشم نه‌که‌ي!" ئه‌مه نيشانه‌ي ئه‌وه‌يه که ئه‌و خۆشکه گه‌يشتوه‌ته پله و پايه‌ي به‌رزي خواپه‌ره‌ستي و گه‌يشتوه‌ته حێکمه‌ت و ئامانجي هاتنه دي بوونه‌وه‌ر .
په‌راوێزه‌کان :
1- زاريات/56.
2- محه‌مه‌د کۆڕي جرير ته‌به‌رى، ميژووي ته‌به‌رى ، ب6، ل238.
3- رياحين الشريعه، ب3، ل62.
4- هه‌مان، ل 61- 62.