هۆشداريي ئێران له‌مه‌ڕ هه‌ڵگيرساني فيتنه له عێراق
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند: ده‌بێ گه‌ل و ده‌وڵه‌تي عێراق ئاگاداري هه‌ڵگيرساني فيتنه‌يه‌کي داسه‌پێندراو به سه‌ر وڵاته‌که‌يان بن.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي له وه‌ڵامي پرسيارێکدا سه‌باره‌ت به دوايين گۆڕانکارييه‌کاني عێراق وتي: پێشهاته سياسي و ئه‌منييه‌کاني ئه‌مدواييه له عێراق مزگێني خۆش ناده‌ن.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلامي ئێران ڕايگه‌ياند: ده‌بێ گه‌ل و ده‌وڵه‌تي عێراق ئاگاداري هه‌ڵگيرساني فيتنه‌يه‌کي داسه‌پێندراو به سه‌ر وڵاته‌که‌يان بن.
ساڵحي به ئاماژه به‌وه‌يکه ده‌وڵه‌ت و گه‌لي عێراق ده‌بێ له به‌رانبه‌ر فيتنه‌يه‌کي داسه‌پێندراو به سه‌رياندا زۆر وريا بن زيادي کرد: بێگومان ئه‌م فيتنه مه‌ترسيهێنه‌ره جودا له قه‌يراني سووريا نييه.
وتيشي: ئێمه دڵنياين که ده‌وڵه‌تي عێراق که ده‌رئه‌نجامي خواستي گه‌لي ئه‌و وڵاته‌يه ڕێگه نادات عێراق به‌ره‌و بارودۆخێکي پێش بيني نه‌کراو بڕوات.
جه‌ختيشي کرد که له ئێستادا پێويسته کاربه‌ده‌ستاني عێراق ڕێوشوێنێک بگرنه‌به‌ر که ڕێگه نه‌ده‌ن فيتنه له سووريا دزه بکاته ناو وڵاتاني دراوسێ و له‌وانه‌ش عێراق.
کوردپرێس