هه‌نارده‌کردني 37 هه‌زار ته‌ن کاڵا له گۆمروکي مه‌هاباده‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ي وڵات
به‌رپرسي گۆمروکي مه‌هاباد له هه‌نارده‌کردني 37 هه‌زار ته‌ن کاڵا له گۆمروکي مه‌هاباده‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ي وڵات هه‌واڵي دا.
گۆمروکي مه‌هاباد له 11 مانگي ڕابردووي ساڵي 1391 توانيويه‌تي ڕێژه‌ي 37 هه‌زار ته‌ن کاڵا بۆ ده‌ره‌وه‌ي وڵات هه‌نارده بکات، که نرخه‌که‌ي به‌رابه‌ره له‌گه‌ڵ 12 ميليۆن دۆلار.
به‌رپرسي گۆمروکي مه‌هاباد له هه‌نارده‌کردني 37 هه‌زار ته‌ن کاڵا له گۆمروکي مه‌هاباده‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ي وڵات هه‌واڵي دا.
به وته‌ي به‌رپرسي گۆمروکي مه‌هاباد ڕێژه‌ي هه‌نارده‌ي مه‌هاباد بۆ ده‌ره‌وه له چاو ساڵي ڕابردوو، له‌سه‌دا 120 به‌رزبوونه‌وه‌ي به‌خۆوه بينيوه.
ئهشرهفي زياترين ڕێژه‌ي کاڵاي هه‌نارده‌ي مههابادي بۆ ده‌ره‌وه به خۆراکي ئاژه‌ڵ و مه‌ڕ و ماڵات و چيمه‌نتۆ و بهرههمي کانزايي و پلاستيک و که‌ره‌سته‌ي بيناسازي ڕاگه‌ياند.
وتيشي: زياترين هه‌نارده‌ي گۆمروکي مه‌هاباد ڕه‌وانه‌ي وڵاتي عێراق کراوه.
هه‌روه‌ها له ده‌رکردني مۆڵه‌تي بردنه ده‌ره‌وه‌ي 1750 ئۆتۆمبێل بۆ ده‌ره‌وه‌ي وڵات، به ئامانجي ئه‌نجام داني سه‌فه‌ري ده‌ره‌کي بۆ هاووڵاتيان هه‌واڵي دا.
کوردپرس