ڕێکه‌وتن بۆبه‌ڕێکردني گازي ئێران بۆ ئێراق
وه‌زيري نه‌وتي کۆماري ئيسلامي ئێران له‌کۆتايي ديدارله‌گه‌ڵ هاوشاني ئێراقي خۆي له‌ڕێکه‌وتني دوو لايه‌ن بۆ به‌رێکردني گازي ئێران بۆ ئێراق باسي کردووه.
وه‌زيري نه‌وتي کۆماري ئيسلامي ئێران له‌کۆتايي ديدارله‌گه‌ڵ هاوشاني ئێراقي خۆي له‌ڕێکه‌وتني دوو لايه‌ن بۆ به‌رێکردني گازي ئێران بۆ ئێراق باسي کردووه.
به‌گوێره‌ي ڕاپۆرتي تبیانی کوردی ؛ڕۆسته‌م قاسمي وتي: بڕياره‌تاکۆتايي مانگي جۆزه‌رداني داهاتوو گازي ئێران بۆ به‌غدابه‌ڕێ بکرێت ودواي ئه‌ويش هه‌نارده‌کردني گازي ئێران له‌خۆره‌مشه‌هر بۆستاني به‌سره‌ي ئێراقيش وێڕاي کۆتايي هاتني چێکردني هێڵي بۆري ده‌سپێ بکرێت.
وه‌زيري نه‌وتي وڵاته‌که‌مان مۆرکراني ئه‌م ڕێکه‌وتن نامه‌يه‌ي وه‌ک گۆڕانێکي نوێ زاني له‌پێوه‌ندي نه‌وتيي دوو ولاتي ئێران وئێراق و وتي:وتووێژه‌کان بۆ چيکردني هێڵي بۆري ڕاگواستنه‌وه‌ي گازي ئێران بۆ سوورياله‌ڕێي خاکي ئێراقيش جێ به‌جێ کراوه‌وپێشکه‌و‌تن گه‌لێکيش وه‌ده‌س هاتووه وبڕياريان گرت تاوتووێژه‌کاني سێ لايانه‌ي ئێراق،سوورياوئێران بۆ چێکردني ئه‌م هێلي بۆرييه به‌م زوانه‌له‌تاران ده‌سپێبکرێت.
ڕۆسته‌م قاسمي وتي: هه‌روه‌هاڕێکه‌وتن نامه‌بۆ فرۆتني به‌روبووي نه‌وتي کۆماري ئيسلامي ئێران و"ئيل پي جي" له‌لايه‌ن ئێراقيش مۆرکراوه‌و وتووێژه‌کان له‌باره‌ي چێکردني پاڵاوتگه‌ي نه‌وتي له‌ئێراقيش به‌م زوانه‌به‌ئاکام ده‌گات.
رادیو سوران