رێبه‌ري ئينقلاب له ديداري خيبره‌کاني گه‌ل: تووڕه‌يي و به‌په‌له‌بووني دوژمن له به‌رامبه‌ر
پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌کاني گه‌لي ئێران نيشانه‌کاني هيواداريي زۆر‌و چاره‌سه‌ريي كێشه‌كاننمه‌قامي موعه‌ززه‌مي رێبه‌ريي يه‌کێک له ئه‌رکه‌کاني زانايان و مامۆستاياني ئايينيي به پاراستن و پته‌وتر کردني وره‌ي هيواداريي له خه‌ڵك به تايبه‌ت له گه‌نجاندا زانيي و جه‌ختيان کرد: ده‌بێ به‌رده‌وام هيواي خۆمان زياتر بکه‌ين به‌تايبه‌ت که نيشانه‌ي هيواداريي زۆره.

به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي تبیانی کوردی ، حه‌زره‌تي ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي رێبه‌ري موعه‌ززه‌مي ئينقلابي ئيسلاميي له ديداري سه‌رۆک و ئه‌نداماني مه‌جلسي خيبره‌کان له وتارێکي گرينگدا وێڕاي راگه‌ياندني شيي کارييه‌کي گشتيي له بزاڤي به‌ره‌و پێشێ و پێشکه‌وتنه به‌رچاوه‌کاني گه‌لي ئێران پاش تێپه‌ڕ بووني 34ساڵ و کێشه‌کاني رووبه‌ڕووي، روانگه‌ي درێژخايه‌ن له رێگاي رۆيشتن به‌ره‌و ئارمان و ئامانجه‌کاني نيزامي ئيسلامييان زۆر به پێويست زانيي و جه‌ختيان کرد: ئيمان به ئيسلام، ويستي به‌بڕشتانه ، پشت به‌ستن به خه‌ڵک و پاراستن و پته‌وکردني وره‌ي هيواداريي هۆکاره سه‌ره‌کييه‌کاني به‌رده‌واميي بزاڤي به‌ره‌و پێشێ و گه‌يشتنن به سه‌رکه‌وتني گه‌وره‌تر و تێپه‌ڕکردني له‌مپه‌ره‌کان و دژوارييه‌کان ئي ئه‌م ئاسته‌يه.
رێبه‌ري ئينقلابي ئيسلاميي روانگه‌ي درێژخايه‌ن سه‌باره‌ت به پرسه به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيي و پێکهاته‌يي و هه‌روه‌ها ئامانج و ئارمانه‌کاني نيزاميان له پێداويستييه گرينگه‌کاني بزاڤي هه‌ميشه‌يي و دروست به‌ره‌و ئامانجه دياريي کراوه‌کاني نيزامي ئيسلاميي هێنايه ئه‌ژمار و وتيشيان: له روانگه‌ي درێژخايه‌ندا سه‌باره‌ت به ئامانج، دوژمن و رێگاي رۆيشتن ناسينێکي دروست هه‌يه و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مايه دژواريي و فراز و نشێوه‌کان جێي پێش بينيي کردنن.حه‌زره‌تي ئايه‌توڵڵا خامنه‌يي جه‌ختيان کرد: ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌مي خه‌بات وه‌ها روانگه‌يه‌کي درێژخايه‌ن نه‌بوويا بێگومان تووشي شکست ده‌بووين به‌ڵام ئيمامي به‌ڕێز(ره) به ئيمان و خۆڕاگريي روحيي و هيواداريي به داهاتوو راوه‌ستا و له ئاکامدا خه‌بات به هه‌موو دژوارييه‌کانييه‌وه سه‌رکه‌وت.
سه حه ر تی وی