ره‌شبيني سوودي خۆي هه‌يه!
به‌پێچه‌وانه‌ي بۆچوونه باوه‌كان لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێي ئه‌ڵماني ده‌ريخست كه ره‌شبيني ته‌مه‌ني مرۆڤ درێژ ده‌كات.
به‌گوێره‌ي لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي زانكۆي ئيرلانجن- نيرنبيرجي ويلايه‌تي بافارياي ئه‌ڵماني گه‌شبيني مرۆڤه‌كان له‌گه‌ڵ چوونه ته‌مه‌نه‌وه ده‌بێته‌هۆي مردني پێشوه‌خت و ئه‌وانه‌ي ده‌چنه ته‌مه‌نه‌وه و ره‌شبينانه له ژيان ده‌ڕوانن ته‌ندروستييه‌كي باشيان ده‌بێت و ته‌مه‌نيان درێژ ده‌بێت.
به‌پێچه‌وانه‌ي بۆچوونه باوه‌كان لێكۆڵينه‌وه‌يه‌كي نوێي ئه‌ڵماني ده‌ريخست كه ره‌شبيني ته‌مه‌ني مرۆڤ درێژ ده‌كات.
له لێكۆڵينه‌وه‌كه‌دا توێژه‌ره‌وانه‌ي به‌رليني و زيوريخي ئه‌ڵمانيان به‌شدارييان كردووه و بۆيان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و كه‌سانه‌ي چوونه‌ته ته‌مه‌نه‌وه و گه‌شبينانه له ئاينده‌يان ده‌ڕوانن و هه‌ست به ئاسووده‌يي ده‌كه‌ن و به‌راورد به‌و كه‌سانه‌ي كه ره‌شبينن، ته‌مه‌نيان كورته.
فريدر لانج سه‌رۆكي په‌يمانگاي زانستي پيري له زانكۆي ئيرلانجن- نيرنبيرج رايگه‌ياند: ره‌نگه پێشبينييه ره‌شبينه‌كان سه‌باره‌ت به ئاينده لاي كه‌ساني به‌ته‌مه‌ن ببێته‌هۆي ئه‌وه‌ي زياتر بايه‌خ به باري ته‌ندروستييان بده‌ن و پارێزگاري له خۆيان بكه‌ن به‌مهۆيشه‌وه ته‌مه‌نيان درێژتر بێت.
ئه‌م لێكۆڵينه‌وه‌يه پێچه‌وانه‌ي لێكۆڵينه‌وه‌كاني رابردووه كه باسيان له‌وه ده‌كرد گه‌شبيني ده‌بێته‌هۆي درێژي ته‌مه‌ن.
خه‌ندان