ئێران پاڵه‌واني يارييه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کاني وه‌رزشي زۆرخانه‌يي له سنه
کۆماري ئيسلاميي ئێران بوو به پاڵه‌واني يارييه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کاني وه‌رزشي زۆرخانه‌يي.
يارييه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کاني وه‌رزشي زۆرخانه‌يي و زۆراني پاڵه‌وانه‌تي ڕۆژي شه‌ممه12 ڕەشەمه له سنه به به‌شداري وڵاتاني ئه‌فغانستان، ئێراق، ئازه‌ربايجان، ئێران و سێ تيم له پارێزگه‌ي کوردستاني ئێرانه‌وه ده‌ست پێ‌بوو.
يارييه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کاني وه‌رزشي زۆرخانه‌يي و زۆراني پاڵه‌وانه‌تي ڕۆژي شه‌ممه12 ڕەشەمه له سنه به به‌شداري وڵاتاني ئه‌فغانستان، ئێراق، ئازه‌ربايجان، ئێران و سێ تيم له پارێزگه‌ي کوردستاني ئێرانه‌وه ده‌ست پێ‌بوو.
به پێي ڕاپۆرتي ڕاديۆ و ته‌له‌ڤزيۆني ئێران؛ له يه‌که‌م ڕۆژي يارييه نێونه‌ته‌وه‌ييه‌کاني وه‌زرشي زۆرخانه‌يي و زۆراني پاڵه‌وانه‌تي له به‌شي زۆرخانه‌ييدا، تيمي هه‌ڵبژارده‌ي ئێران بوو به پاڵه‌وان. پاش ئێران ، تيمي کوردستان "ئه‌لف" بوو به دووه‌م و تيمي ئه‌فغانستان و ئازه‌ربايجان به شێوه‌ي هاوبه‌ش بوون به سێهه‌م.
له‌م يارييانه‌دا که بۆ ماوه‌ي دوو ڕۆژ به‌ڕێوه ده‌چێت، 90 وه‌رزشکاري ئێراني و بياني له 11 به‌شي جياواز و له به‌شي زۆرخانه‌يي، هونه‌ري تاکه‌که‌سي و زۆري پاڵه‌وانه‌تي پێکه‌وه ململانێ ده‌که‌ن.
رادیو سوران