• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 191
  • چوار شەممه 16/12/1391
  • رۆژژمێر :

فەرماندەري هێزي دەريايي ئێران: هێزي ئەرتەش لە ئاوەكاني ئازاد دەمێننەوە

ئەمير دەريادار "حەبيبوڵڵا سەياري " فەرماندەري هێزي دەريايي ئەرتەشي كۆماري ئيسلاميي ئێران وتي : بە ئامانجي بردنەسەري ئاستي توانايي بەرگري بۆ بەرگري كردن لە بەرژەوەندييەكان، هێزي دەريايي بەشێوەيەكي بەربڵاوتر لە دەرياكاني ئازاد دەمێنێتەوە.

بە ئامانجي بردنەسەري ئاستي توانايي بەرگري بۆ بەرگري كردن لە بەرژەوەندييەكان، هێزي دەريايي بەشێوەيەكي بەربڵاوتر لە دەرياكاني ئازاد دەمێنێتەوە.

ئەميردەريادار سەياري، لە وتووێژ لەگەڵ پەيامنێرمان، بە ڕاگەياندني ئەمەي كە هێزي دەريايي ئەرتەش ئەمساڵ بەهەموو ئامانجەكاني گەيشتووە، وتي: تەياركردن و ڕێك خستن و بەرپاكردني مەشقە سەربازييەكان و بەرزكردنەوەي تواناي زانستي و فێركاري لە بەرنامە سەرەكييەكاني هێزي دەريايي ئەرتەش لەم ساڵدا بوو . فەرماندەري هێزي دەريايي ئەرتەشي كۆماري ئيسلاميي ئێران هەروەها باسي سوود وەرگرتن لە پاپۆڕي لەحاڵي دروست كراني جەماراني دووي كرد لە ساڵي داهاتوودا كە بە بەراوەرد لەگەڵ جەماراني يەك تەكنۆلۆژياي پێشكەوتووتري تێدايە. ئەميردەريادار سەياري وتي : سوود وەرگرتن لە پاپۆڕي جەماراني دوو بە كەل و پەلي پێشكەوتوو و توانايي باڵاتربێ گومان ڕۆڵێكي باشي دەبێ لەبەرزكردنەوەي ئاستي توانايي هێزي دەريايي .

رادیو سوران