رێبه‌ري ئينقلاب : دووبه‌ره‌کيي نانه‌وه له نێوان ئۆمه‌تي ئيسلاميي ئامانجي زايۆنيسته‌کانه
رێبه‌ري موعه‌ززه‌مي ئينقلابي ئيسلاميي له چاوپێکه‌وتنيان له‌گه‌ڵ ئاسف عه‌لي زه‌رداري به ئاماژه به‌وه‌ي که به‌ديهێناني دووبه‌ره‌کيي له ئامانجه به‌رچاوه‌کاني زايۆنيسته‌کانه فه‌رمويان؛ قه‌ڵاچۆي ئاينزايي له پاکستان به راستي جێگاي داخه ده‌بێ به هه‌ڵسوکه‌وتي به‌بڕشتانه ئيزن نه‌درێ ئه‌و پرسه، يه‌کڕيزيي نيشتمانيي پاکستان تێکدا.
به پێي راپۆرتي په‌يامنێرمان له زمان ماڵپه‌ري هه‌واڵيي حه‌زره‌تي ئايه‌توڵڵاهولعوزما خامنه‌يي، رێبه‌ري موعه‌ززه‌مي ئينقلابي ئيسلاميي له چاوپێکه‌وتنيان له‌گه‌ڵ سه‌رۆک کۆماري پاکستان، زۆرێک له کێشه‌کاني ئۆمه‌تي ئيسلاميان کێشه‌ي ده‌ستکرد و وه‌شێندراو له لايه‌ن دوژمناني ئيسلام زاني و جه‌ختيان کرده‌وه؛ بوژاندنه‌وه‌ي توانايي و ليهاتوويي مرۆيي، سروشتيي و جوگرافيايي جيهاني ئيسلام، کاريگه‌رييه‌کي به‌رفراواني له سه‌ر چاره‌سه‌ريي ئه‌و کێشانه ده‌بێ.
رێبه‌ري موعه‌ززه‌مي ئينقلابي ئيسلاميي له چاوپێکه‌وتنيان له‌گه‌ڵ ئاسف عه‌لي زه‌رداري به ئاماژه به‌وه‌ي که به‌ديهێناني دووبه‌ره‌کيي له ئامانجه به‌رچاوه‌کاني زايۆنيسته‌کانه فه‌رمويان؛ قه‌ڵاچۆي ئاينزايي له پاکستان به راستي جێگاي داخه ده‌بێ به هه‌ڵسوکه‌وتي به‌بڕشتانه ئيزن نه‌درێ ئه‌و پرسه، يه‌کڕيزيي نيشتمانيي پاکستان تێکدا.
حه‌زره‌تي ئايه‌تووڵڵا خامنه‌يي، پته‌و کردن و په‌ره‌ي په‌يوه‌نديي له نێوان وڵاتاني ئيسلاميي به دووهه‌مين هۆکاري گرينگ له پێناو چاره‌سه‌ريي دژوارييه‌کاني گه‌لاني موسوڵمان زاني و وه‌بيريان هێنايه‌وه؛ به‌ديهێناني ناکۆکيي و دووبه‌ره‌کيي له نێوان ئۆمه‌تي ئيسلاميي له ئامانجه ديار و پلاندارێژراوه‌کاني زايۆنيسته‌کان و ديکه‌ي موسته‌کبيرانه.جه‌نابيان به ئاماژه به پته‌وي و به‌ربڵاوبووني په‌يوه‌نديي ده‌رووني و برايانه‌ي ئێران و پاکستان وتيشيان؛ ئێمه باوه‌ڕي جيديمان به پته‌و کردني په‌يوه‌نديي ئابووريي، ژێرخاني، رامياريي، کۆمه‌ڵايه‌تيي و ئاسايشيي له نێوان دوو وڵات‌دا هه‌يه.رێبه‌ري ئينقلابي ئيسلاميي هێڵي بۆري گازي ئێران و پاکستاني وه‌ک نموونه‌يه‌کي گرينگ له هاوکارييه‌کاني تاران –ئيسلام ئاباد نرخاند و به ئاماژه به دژايه‌تيي و دوژمنايه‌تێي له‌مه‌ڕ په‌ره‌ي په‌يوه‌ندييه‌کاني دوو وڵات هه‌يه فه‌رمويان؛ ده‌بێ به بڕشتانه ئه‌و دژايه‌تيانه تێپه‌ڕێندرێن.
حه‌زره‌تي ئايه‌تووڵلا خامنه‌يي به‌ديهێناني ناکۆکيي و دوبه‌ره‌کيي ئاينزايي له پاکستاني وه‌ک ڤايروسێکي بيانيي مه‌ترسيدار زاني و وتيشيان؛ قه‌ڵاچۆي ئاينزايي له پاکستان به راستي جێگاي داخه، ده‌بێ به هه‌ڵسوکه‌وتي به‌بڕشتانه ئيزن نه‌درێ ئه‌و پرسه، يه‌کڕيزيي نيشتمانيي پاکستان تێکدا.
سه حه ر تی وی