کاردانه‌وه‌ي ئێران به‌رامبه‌ر به تاواني تازه‌ي رژێمي زايۆنيي
وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي وڵاته‌که‌مان، جه‌نايه‌تي ئاشکراو هه‌نگاوي دژه مافي مرۆڤي رژێمي زايۆنيي له‌ئه‌شکه‌نجه‌دان و شه‌هيد کردني 'عه‌ره‌فات جرادات'ي ديلي فه‌له‌ستينيي شه‌رمه‌زار کرد.
وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه‌ي وڵاته‌که‌مان، جه‌نايه‌تي ئاشکراو هه‌نگاوي دژه مافي مرۆڤي رژێمي زايۆنيي له‌ئه‌شکه‌نجه‌دان و شه‌هيد کردني 'عه‌ره‌فات جرادات'ي ديلي فه‌له‌ستينيي شه‌رمه‌زار کرد.
له به‌ياننامه‌که‌ي وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه که شه‌وي سێشه‌ممه ده‌رکراوه، هاتووه؛ کۆماري ئيسلاميي داوا له رێکخراوه به‌رپرسه نێوه‌نه‌ته‌وه‌ييه‌کان و به تايبه‌ت ڕێكخراوه‌ي مافي مرۆڤ ده‌کا به هه‌نگاوي به‌جێي خۆيان رێگريي له دووپات بوونه‌وه‌ي ئه‌و کاره‌ساته مرۆڤيانه بكا که به پێچه‌وانه‌ي کۆنوانسيونه نێوده‌وڵه‌تييه‌کان ده‌رحه‌ق به ديله فه‌له‌ستينييه‌کان ده‌کرێ.وه‌زاره‌تي ده‌ره‌وه له‌و به‌ياننامه‌يه‌دا هه‌روه‌ها ده‌ڵێ؛ بێ گومان کرده‌وه‌ي تاوا‌نکارانه‌ي زايۆنسيته‌کان دژي ديله فه‌له‌ستينيه‌کان و به‌رده‌واميي سياسه‌تي ده‌ستدرێژکارانه به‌مه‌به‌ستي په‌ره‌داني شارۆچکه‌سازيي، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رلێشێواوي و شکستي ئه‌و رژێمه له كۆنترۆڵ كردني قه‌يراني ناوخۆيي. ئه‌مه له حاڵێکدايه که خوێني ديله فه‌له‌ستينيه‌کان هه‌ر وه‌ک شه‌هيداني ديکه‌ي خۆراگريي ئيسلامي، نه‌مامي ئينتفازه‌ي گه‌لي فه‌له‌ستين له که‌رتي رۆژئاوا به‌هێزتر ده‌کا.عه‌ره‌فات جراداتي (30ساڵه)ي ديلي فه‌له‌ستيني چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر به هۆي ئه‌شکه‌نجه‌و لێپرسينه‌وه‌ي توند‌و تيژي هێزه ئاسايشيه‌کاني رژێمي زايۆني له به‌نديخانه‌ي مجدو له ناوچه داگيرکراوه‌کان شه‌هيد کرا.
سه حه ر تی وی