ته‌رخان کردني 3 ميليارد دۆلار بۆ 300 پڕۆژه‌ي پيشه‌سازي له ئێران‌دا
تاران- به‌ڕێوه‌به‌ري گشيي ڕێکخراوه‌ي گه‌شه پێداني پيشه‌سازييه‌کاني ئێران (ئيدرۆ) ڕايگه‌ياند: جێبه‌جێ کردني 300 گه‌ڵاڵه‌ي وڵات پێويستي به که‌متر له 3 ميليارد دۆلار سه‌رمايه هه‌يه.
به‌پێي هه‌واڵي تبیانی کوردی: غوڵامڕه‌زا شافيعي له کۆبوونه‌وه‌ي به‌رپرساني پيشه‌سازي و بازرگاني پارێزگاکاني ئێران که به ئامانجي تاوتوێ کردني 300 پڕۆژه‌ي پيشه‌سازي له 300 ناوچه‌ي ئێران به‌ڕێوه‌چوو وتي: جێبه‌جێ کردني ئه‌م 300 پڕۆژه‌يه له وڵات پێويستي به که‌متر له 3 ميليارد دۆلار سه‌رمايه هه‌يه.
به‌ڕێوه‌به‌ري گشيي ڕێکخراوه‌ي گه‌شه پێداني پيشه‌سازييه‌کاني ئێران (ئيدرۆ) ڕايگه‌ياند: جێبه‌جێ کردني 300 گه‌ڵاڵه‌ي وڵات پێويستي به که‌متر له 3 ميليارد دۆلار سه‌رمايه هه‌يه.
به وته‌ي به‌ڕێوه‌به‌ري گشتيي ڕێکخراوه‌ي گه‌شه پێداني پيشه‌سازي ئێران به جێبه‌جێ کردني هه‌ريه‌ک له پڕۆژه‌کان 100 ده‌رفه‌تي کار ڕاسته‌وخۆ بۆ خه‌ڵک دروست ده‌بێت.
پێشبيني ئه‌وه‌شي کرد له هه‌ر پارێزگايه‌کي ئێران 10 پڕۆژه جێبه‌جێ بکرێت که زياتر بواره‌کاني کشتوکاڵي و که‌ره‌سته‌ي ئۆتۆمبيل و هه‌روه‌ها وه‌به‌رهێناني پێداويستييه‌کاني بواري نه‌وت و گاز ده‌گرێته‌وه.
ناوبراو، په‌سه‌ندکردني 121 گه‌ڵاڵه‌ي ده‌وڵه‌ت بۆ ناوچه بێبه‌شه‌کان و 36 گه‌ڵاڵه‌ي پيشه نوێيه‌کاني وه‌کوو به‌شێکي له‌و 300 پڕۆژه‌يه ڕاگه‌ياند:
شافيعي داواي هاوکاري هه‌رچي زياتري ده‌وڵه‌تي کرد بۆ جێبه‌جێ کردني پڕۆژه‌کان و ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ي هه‌رچي زياتري وڵات.
کوردپرس