سۆني پلاي سته‌يشني چوار ده‌خاته بازاڕه‌كاني جيهانه‌وه
كۆمپانياي سۆني ياباني، له كۆنگره‌يه‌كي رۆژنامه‌وانيدا نوێترين ئامێري ئه‌لكترۆني ياري ڤيديۆي پلاي سته‌يشن له جۆري چوار ي ئاشكراكرد، بەوەش پێشبڕکێ لە نێوان ئەم کۆمپانيايە و مايکرۆسۆفت دروستدەبێت.
له‌دواي حه‌وت ساڵ له خستنه‌بازاڕي ئامێري ئه‌لكترۆني پلاي سته‌يشني سێ، گه‌وره كۆمپانياي ياباني سۆني له‌ئه‌مساڵدا نوێترين ئامێري ئه‌لكترۆني ياريه ڤيدۆيه‌كان ده‌خاته بازاڕه‌وه، كه‌جۆري چواره‌مي ئه‌م ئامێره‌يه، هاوكات به‌رهه‌مهێناني ئه‌و ئامێره ده‌بێته هۆي دروستبوني پێشبڕكێيه‌كي به‌هێز له‌نێوان كۆمپانياي مايكرۆسۆفت، كه ئه‌ويش ئامێري (ئێكس بۆكس)ي ياري ڤيديۆي به‌رهه‌م ده‌هێنێت.
كۆمپانياي سۆني ياباني، له كۆنگره‌يه‌كي رۆژنامه‌وانيدا نوێترين ئامێري ئه‌لكترۆني ياري ڤيديۆي پلاي سته‌يشن له جۆري چوار ي ئاشكراكرد، بەوەش پێشبڕکێ لە نێوان ئەم کۆمپانيايە و مايکرۆسۆفت دروستدەبێت.
سه‌باره‌ت به‌وگۆڕانكاريانه‌ي تێيدا كراوه له‌گه‌ڵ پلاي سته‌يشن سێ، ئه‌ندرۆهاوسي به‌ڕێوه‌به‌ري به‌شي ئامێره ئه‌لكترۆنيه‌كاني كۆمپانياي سۆني رايگه‌ياند، ئه‌م ئامێره ده‌توانێت به‌رنامه و ڤيديۆ خه‌زن بكات و به‌رنامه‌كان بنێردرێت بۆ مۆبايل، هاوکات تواناي دابه‌زاندني ياري نوێي هه‌يه له‌رێگه‌ي ئه‌نته‌رنێت كه له‌رێي ئامێره‌كه‌وه خۆي ئه‌مكاره ده‌كرێت.
كاتي خستنه بازاري ئه‌م ئامێره له مانگي شه‌شي ئه‌مساڵده ده‌بێت، به‌ڵام تائێستا كۆمپانياي ناوبراو نرخي ئه‌و ئامێره‌ي دياري نه‌كردوه .
سبەي