سوپاي پاسداراني ئێران فڕۆکه‌ي بێ فڕۆکه‌واني ئينتيحاري عه‌مه‌لياتي کرده‌وه
قۆناغي يه‌که‌مي مه‌شقي سه‌ربازيي له‌سه‌ر ناوي پێغه‌مبه‌ري ئه‌عزه‌مي سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئێران ده‌ستيپێکرد و ئه‌م هێزه فڕۆکه‌ي بێ فڕۆکه‌واني نوێ له‌وان فڕۆکه‌ي بێ فڕۆکه‌واني ئينتيحاري عه‌مه‌لياتي کرده‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: قۆناغي يه‌که‌مي مه‌شقي سه‌ربازيي پێغه‌مبه‌ري ئه‌عزه‌مي هه‌شتي هێزي زه‌وينيي سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئه‌مڕۆ شه‌ممه 23ي فێبريوێري/ 5ي ڕه‌شه‌ممه له پارێزگاي کرمان به پشتيواني به‌ره‌ڤاني ئاسماني و پشتيواني زانياري فڕۆکه‌ي بێ فڕۆکه‌وان و تۆپخانه ده‌ستيپێکرا.
قۆناغي يه‌که‌مي مه‌شقي سه‌ربازيي له‌سه‌ر ناوي پێغه‌مبه‌ري ئه‌عزه‌مي سوپاي پاسداراني شۆڕشي ئيسلامي ئێران ده‌ستيپێکرد و ئه‌م هێزه فڕۆکه‌ي بێ فڕۆکه‌واني نوێ له‌وان فڕۆکه‌ي بێ فڕۆکه‌واني ئينتيحاري عه‌مه‌لياتي کرده‌وه.
سه‌ردار حه‌ميد سه‌رخيلي، وته‌بێژي مه‌شقه‌که ڕايگه‌ياند که له مه‌شقه‌که‌دا که‌ڵک له چه‌ند فڕۆکه‌ي بێ فڕۆکه‌واني نوێ گيراوه و هه‌روه‌ها فڕۆکه‌ي بێ فڕۆکه‌واني ئينتيحاري عه‌مه‌لياتي کراوه.
وتيشي که له مه‌شقه‌که‌دا سيسته‌مي شه‌ڕي ئه‌لێکترۆني توانيويانه زۆرێک له‌و شه‌پۆلانه‌ي که بۆ له‌ناوچووني سيسته‌مي پێوه‌ندي بڵاو ده‌کرێنه‌وه بناسێنه‌وه.
کوردپرس