نەورۆز لە ڕيوايات
1- داب‌و نه‌ريته‌کاني نه‌ورۆز
«روَيَ الْمُعَلَّي بنخُنَيس عَنْ مَوْلانا الصادِقِ(ع) في يَوْمِ النَيْروزُ: وَ اِذا كانَ يَوْمُ النَيروزِ فَاغْتَسِلْ وَ الْبِسْ اَنْظَفَ ثِيابِكَ وَ تُطَيَّبْ بِاَطْيَب طيبِكَ وَ تَكُونُ صائِما ذلِكَ الْيَوْمَ ...
نه‌ورۆز ڕۆژێکه که پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) له خه‌ڵک په‌يماني ويلايه‌تي گرت بۆ ئيمامي عه‌لي (ر.خ)و خه‌ڵکيش وه‌ريان گرت ، خۆس به حاڵي ئه‌و که‌سه‌ي که له‌سه‌ر ئه‌و په‌يمانه ماوه ، و هاوار بۆ ئه‌و که‌سه که ئه‌و په‌يمانه بشکێنێت..."
مۆعه‌لاي کۆري خۆنه‌يس له لێگێڕانه‌وه‌ييک له ئيمامي سادێق (ر.خ) سه‌باره‌ت به نه‌ورۆز ئه‌ڵێ : له کاتي نه‌ورۆزدا خۆت بشۆره، جوانترين جلي پۆخته بکه‌به‌ر، به بۆنخۆشترين شت خۆت بۆن خۆش بکه و له‌و ڕۆژه‌دا به‌ڕۆژوو به .
له درێژه‌ي گێڕانه‌وه‌که‌دا ، فرماني چوار رکات نوێژ و سۆژده‌ي شۆکر و نزاي تايبه‌تي ئه‌و ڕۆژه دراوه ." (1)
2- ڕۆژي په‌يمان به‌ستن له‌گه‌ڵ خوادا
زانا مه‌جلێسي ئه‌ڵێ : له هێندێ په‌رتوکي باوه‌ڕپێکراودا چاوم پێکه‌وتوه که مۆعه‌لاي کۆري خۆنه‌يس ئه‌ڵێ : ڕۆژي جێژنێک ڕۆيشتمه خزمه‌ت ئيمامي سادێق (ر.خ) . پرسياري کرد لێم : ئه‌م ڕۆژه ئه‌ناسي ؟ گۆتم : ڕۆژێکه که عه‌جه‌م به گه‌وره‌ي داده‌نێن و له‌و ڕۆژه‌دا خه‌ڵات به يه‌کتري ئه‌به‌خشن. حه‌زره‌ت فه‌رموي : هۆي ئه‌مه بابه‌تێکي کۆنه که بۆت ئێژم... نه‌ورۆز ، ڕۆژێکه که خوا له به‌نده‌کاني به‌ڵێني گرت و ئه‌وه‌ش يه‌که‌م ڕۆژێکه که خۆر هه‌ڵات ، و باکان که‌وتنه شنه ، که‌شتي نووح له‌سه‌ر کێوي جودي نيشته‌وه و خوا ئه‌و که‌سانه‌ي که له ماڵ ده‌رچوبوون زيندوو کرده‌وه... و پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) به هه‌ڤاڵه‌کاني فرماني دا : "له‌گه‌ڵ عه‌لي وه‌کوو ئه‌ميري بڕواداران به‌يعه‌ت بکه‌ن... و هيچ ڕۆژێک نه‌ورۆز نيه مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ي که له‌و ڕۆژه‌دا چاوه‌ڕێ فه‌ره‌ج بين ، چونکوو نه‌ورۆز له ڕۆژه‌کاني ئێمه و ڕۆژي شێعه‌کاني ئێمه‌يه ، عه‌جه‌م ئه‌و ڕۆژه‌يان پاراست و ئێوه له ناوتان برد ..." (2)
3- ڕۆژي وێلايه‌ت
«معلي بنخنيس عن الصادق(ع): ان يوم النيروز هو اليوم الذي اخذ فيه النبي(ص) لاميرالمۆمنين(ع) العهد بغدير خم فَاَقروّا له بالولاية فَطوبي لِمَن ثبت عليها و الويل لمن نكثها ...3
نه‌ورۆز ڕۆژێکه که پێغه‌مبه‌ري ئيسلام (د.خ) له خه‌ڵک په‌يماني ويلايه‌تي گرت بۆ ئيمامي عه‌لي (ر.خ)و خه‌ڵکيش وه‌ريان گرت ، خۆس به حاڵي ئه‌و که‌سه‌ي که له‌سه‌ر ئه‌و په‌يمانه ماوه ، و هاوار بۆ ئه‌و که‌سه که ئه‌و په‌يمانه بشکێنێت..."
4- قه‌بووڵ بووني نزاکان
مه‌فزه‌لي کۆري عه‌مر ئه‌ڵێ : ئيمامي سادێق (ر.خ) وێڕاي هه‌واڵێکي درێژدا فه‌رمووي : خواي گه‌وره وه‌حي نارد بۆ حێزقيل و فه‌رموي : ئه‌ي حێزقيل ، ئه‌م ڕۆژه ڕۆژێکي مه‌زن و گه‌وره‌يه لاي من ، و قه‌سه‌مم خواردوه هه‌رکه‌س له‌و ڕۆژه‌دا ، نيازێک و سکاڵاييکي هه‌بێ لاي من بێ گۆمان قه‌بوڵي ئه‌که‌م ، ئه‌و ڕۆژه نه‌ورۆزه ...(4)
5- هه‌رچي ڕۆژه نه‌ورۆزه
«وَ اُتِيَ عَليُ(ع) بِهَدِيةِ النَيرُوزِ فَقالَ عليه السلام: ما هذا؟ قالُوا: يا اَميرِالمۆمنينَ الْيَوْمُ النَيْروزُ، فَقالَ عليه السلام، اِصْنَعُوا لَنا كُلَّ يَوْمٍ نَيْرُوزا.5
خه‌ڵاتي نه‌ورۆزيان هێنا بۆ عه‌لي (ر.خ) ، پرسياري کرد : ئه‌مه چيه ؟ گۆتيان : ئه‌ي ئه‌ميري بڕواداران ئه‌مڕۆ نه‌ورۆزه ، فه‌رموي : هه‌ڕچي ڕۆژه بکه‌نه نه‌ورۆز بۆمان ."
6- خه‌ڵاتي نه‌ورۆزي
ئيبراهيمي که‌رخه ئه‌ڵێ : له ئيمامي سادێق (ر.خ) پرسيارم کرد، سه‌باره‌ت به پياوي ده‌وڵه‌مه‌ند که له ڕۆژي مێهره‌گان يان نه‌ورۆز خه‌ڵاتي بۆ دێنن، و به‌ڵام ئه‌و له وڵامدا شتێک چاکه‌ييک نابه‌خشێ . ئيمام فه‌رمووي : ئايا ئه‌وانه نوێژ خوێنن؟
گۆتم به‌ڵێ .
فه‌رمووي : ئه‌بێ خه‌ڵاته‌که‌يان لێ وه‌ربگرێت و ئه‌ويش شتێک بۆ ئه‌وان بنێرێت ...(6)
سه‌رچاوه‌کان :
1- النوروز، في مصادر الفقه و الحديث، ل 7؛ له مصباح المتهجّد، ل 591؛ و علامه مه‌جلێسي له زادالمعاد؛ و مۆحه‌ديث قۆمي له مفاتيحالجنان.
2 ـ بحارالانوار، ب 59، ل 91.
3 ـ گۆڤاري نور علم، ژ 20، ل 111.
4 ـ بحارالانوار، ب 59، ل 119.
5 ـ گۆڤاري نور علم، ژ 20، ل 112. له مستدرك الوسائل، ب 1، ل 471.
6 ـ النوروز، في مصادر الفقه و الحديث، ل7 به گێڕانه‌وه له الفقيه، ب 3، ل300، و وسايل الشيعه، ب 12