بژاردەي لە داب و نەريتي نەورۆزي لە کوردستان
له ئوستوره‌کاني نيران ، په‌يدابوني نه‌ورۆزيان پاڵداوه لاي دانيشتني جه‌مشيد له‌سه‌ر ته‌خت . به‌ڵام به بڕواي کۆرد ، زياتر نه‌ورۆز ده‌گه‌رێته‌وه بۆ چيرۆکي کاوه‌ي ئاسنگه‌ر و زه‌حاک . کاتێک کاوه زاڵ بوو به‌سه‌ر زه‌حاکدا خه‌ڵک به بۆنه‌ي ئه‌م سه‌رکه‌وتنه‌وه له‌سه‌ر کێوه‌کان ئاگريان کرده‌وه و ده‌ست له نيو ده‌ستي يه‌کتر ده‌ستيان کرد به خۆشي و شادي ده‌ربڕين . له‌وساڵه‌وه تا ئێستا گه‌لي کۆرد هه‌موو ساڵێک له هه‌وه‌ڵي به‌هاردا به بۆنه‌ي ڕێز گرتن له‌و ڕۆژه مه‌زنه ، ئاگر ده‌که‌نه‌وه و خۆشي و سه‌ما ده‌که‌ن . له لاييکي تره‌و له ئه‌فسانه و کۆنينه‌کاني گه‌لي کۆرددا هاتوه که "خاتوو زه‌مهه‌رير" که نيشانه‌ي زستانه دوو کۆڕي بووه که کاتي به‌هار ئه‌مردن و ساڵي ديکه له زستاندا له‌دايک ده‌بوونه‌وه . ئه‌م ئه‌فسانه به‌سه‌رنجدان به بارودۆخي ناوچه‌ي کۆردستان جێگاي بڕوايه .هه‌روه‌ها له ناوچه کۆردنشينه‌کان ئاييناييکي تر وه‌کوو ميرنه‌ورۆزي و کۆسه‌گه‌ردي له نزيکه‌ي به‌هاردا به‌ڕێوه چووه که هه‌موو ئه‌مانه نيشانه‌ي گرنگي هاتني به‌هار لاي گه‌لي کۆرد پيشان ئه‌دات .
له شاري سنه له نيوه‌ي مانگي ڕه‌شه‌مه و بگره زووتريش بنه‌ماڵه‌کان خۆيان بۆ هاتني نه‌ورۆز ئاماده ئه‌که‌ن . يه‌کێک له‌وانه درۆست کردني سه‌منوه . خاتونه‌کاني ماڵ گه‌نم ، نيسک و کۆنجي ده‌که‌نه نێو پارچه‌ييک و ئه‌يکه‌نه نێو کاسه‌ييکي مسين . دواي ئه‌وه ئاوي تێده‌که‌ن و ئه‌يخۆنه به‌ر خۆر تاکوو سه‌وز بێت .
پێويسته بوترێت که خه‌ڵکي سنه هه‌ر به‌و شێوه که له جێژنه ئايينيه‌کاندا به ڕۆژێک به‌ر له‌وه ئه‌ڵێن "عه‌ره‌فه" هه‌ر به‌و شێوه به ڕۆژێک به‌ر له نه‌ورۆزيشده‌يان گۆت عه‌ره‌فه . ئه‌م ڕۆژه قه‌ره‌باڵغترين ڕۆژي شاري سنه بووه .
له شاري سنه له نيوه‌ي مانگي ڕه‌شه‌مه و بگره زووتريش بنه‌ماڵه‌کان خۆيان بۆ هاتني نه‌ورۆز ئاماده ئه‌که‌ن . يه‌کێک له‌وانه درۆست کردني سه‌منوه . خاتونه‌کاني ماڵ گه‌نم ، نيسک و کۆنجي ده‌که‌نه نێو پارچه‌ييک و ئه‌يکه‌نه نێو کاسه‌ييکي مسين . دواي ئه‌وه ئاوي تێده‌که‌ن و ئه‌يخۆنه به‌ر خۆر تاکوو سه‌وز بێت .
يه‌کێک له‌و شتانه‌ي که به‌ر له جێژن له لايه‌ن منداڵه‌کانه‌وه درۆست ده‌کرا ، "نه‌ورۆزنامه" بووه . نه‌ورۆزنامه بريتي بووه له لاپه‌ڕه‌ييکي سپي که به‌سه‌ريه‌وه ڕه‌سمي سه‌ماوه‌ر، سه‌مه‌نو ،هێلکه‌ي ڕه‌نگ کراو ، شيريني و ماسيان ده‌کێشا و له لاي خواريشه‌وه جوار خشته‌کييک شێعريان ده‌نووسي له چوار گۆشه‌يدا . منداڵان ئه‌و ڕه‌سمانه‌يان ڕه‌نگ ده‌کرد و ئه‌ياندا به دايک و بابيان و داواي جێژنانه‌يان لێده‌کردن .
خه‌ڵکي شاري سنه له‌کاتي ته‌حوێڵي ساڵدا ، ئاوێنه‌ييک به ئه‌ندازه‌ي قه‌دي مرۆڤ يان نيو قه‌ديان ئاماده ده‌کرد و پاڵيان ئه‌دا به ديوارێکه‌وه و له‌م لاو له‌ولاي شه‌مدانيان داده‌نا و شه‌ميان له‌سه‌ر ڕۆشن ده‌کرد .له‌به‌رده‌م ئاوێنه‌که‌دا سفره‌ييکي بچووکي سپييان ڕاده‌خست و ئه‌م شتانه‌يان له‌سه‌ر داده‌نا : سه‌مه‌نوي جوانکراو به قۆماشي سوور، هێلکه‌ي ڕه‌نگ کراو، ماسي، شيريني ، چه‌ره‌ز و تۆنگي ڕه‌نگاڕه‌نگي شه‌ربه‌ت. باوکي بنه‌ماڵه ده‌ستنوێژي ده‌گرت و له‌گه‌ڵ ته‌حوێڵي ساڵدا نزا و دۆعاي ده‌کرد بۆ بنه‌ماڵه و که‌س و کار .
سه‌رچاوه : بنکه‌ي ڕاگه‌ياندني ناوه‌ندي گه‌شتياري زانستي کلتوري خوێندکاراني ئێران