• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 211
  • پێنج شەممه 3/12/1391
  • رۆژژمێر :

شۆڕشي ئيسلامي قەرزداري کۆمەڵگەي قۆرئانيە

سەرۆکي دامەزراوەي ڕاگەياندني ئيسلامي لە حەوتەمين کۆبوونەوەي ڕێزگرتن لە جالاکەواناني قۆرئاني و کۆتايي يەکەمين دەورەي کێبەرکێي قۆرئاني تەسنيم گۆتي :

شۆڕشي ئيسلامي ئێستا قەرزداري کۆمەڵگەي قۆرئانيە، هەروەها کە لە ڕابردوشدا هەروا بوە و لە داهاتووشدا مانەوەي ئەم بزووتنەوە لە دەستي ئێوەدايە .

بە پێێ هەواڵي تێبياني کوردي ،حەوتەمين کۆبوونەوەي ڕێزگرتن لە جالاکەواناني قۆرئاني و کۆتايي يەکەمين دەورەي کێبەرکێي قۆرئاني تەسنيم،  بە هەنتەشي حۆجەتۆلئيسلام وەلمۆسلمين سەي مەهدي خامووشي سەرۆکي دامەزراوەي ڕاگەياندني ئيسلامي، مەهدي قەرەشێخلو سەرۆکي دامەزراوەي يانەي قۆرئاني پيرۆز (دارالقرآن‌ الکريم)و بەرپرساني قۆرئاني وڵات لە هۆڵي کۆبوونەوەي حەوزوي کلتوري دامەزراوەي ڕاگەياندني ئيسلامي بەڕێوەچوو .

حۆجەتۆلئيسلام خامووشي خامووشي لە گۆتارێکدا بە ئاماژە بە حەديسي پيرۆزي سەقەلەين گۆتي : پێغەمبەري مەزني ئيسلام (د.خ) کاتێک لە دنيا دەرچوو دووشتيان لە نيو ئمەتەکەيدا بە ئەمانەت سپارد : يەکێک قۆرئان و ئەويتريش عێترەت (ر.خ) و لەم بابەتەوە فەرمووي: ئەم دووشتە بە ئەمانەت لاي ئێوە دادەنم بۆ تا لە ڕۆژي پسڵان و لە سەر حەوزي کەوسەر بێن بۆ لام

ئەو ئاماژەي کرد :شانازي دامەزراوەي ڕاگەياندني ئيسلامي و تەواوي کۆي کلتوري کۆماري ئيسلامي ئێران رێزنان لە پرەوپێدەراني وتەي خواي مەزنە، ئەڵبەت ئێوە باشترين ڕێز لە ئيمام عەلي  (ر.خ) بەدەس دێنن . ئێمە دەبێ پێوەنديمان لە گەڵ لێگەڕانەوەکان زۆرتر بکەين و لە قۆرئان و لێگەڕانەوەکان لە ژيانماندا  زۆرتر کەڵک وەربگرين و ئەوەي حاڵي دەبين فێري خەڵکي بکەين .

ئەو لە بەشي کۆتايي وتەکاني شۆڕشي ئيسلامي قەرزداري کۆمەڵگەي قۆرئاني زاني و ڕايشکاند : شۆڕشي ئيسلامي لەم سەردەمە و لە ڕابردوشدا قەرزداري ئێوە کۆمەڵگەي قۆرئانيە . پێويستە ئێمە تاکوو هاتني حەزرەتي ئيمامي مەهدي (عج) پشتيواني نيزامي ئيسلامي بين .