په‌رده‌لادان له‌سه‌ر سه‌رئاوگه‌ڕي نوێي ئێران
وه‌زيري به‌ره‌ڤاني کۆماري ئيسلامي ئێران له ڕوونوێني و سه‌رئاوخستني سه‌رئاوگه‌ڕێکي باڵه‌فڕي نوێي به‌رهه‌مهێنراوي ئه‌و وڵاته هه‌واڵي دا.
ژێنڕاڵ ئه‌حمه‌د وه‌حيدي له په‌راوێزي کۆڕبه‌ندي په‌ره‌پێداني نيشتيمانيي ڕۆخه‌کاني موکران و ده‌سه‌ڵاتي ئێران ئاشکراي کرد که له داهاتوويه‌کي نێزيکدا په‌رده له‌سه‌ر سه‌رئاوگه‌ڕي باڵه‌فڕ نوێ لاده‌برێت و هه‌روه‌ها پاپۆڕي جه‌ماران 2 ده‌خرێته سه‌ر ئاو.
وه‌زيري به‌ره‌ڤاني ئێران له به‌شێکي ديکه‌ي وته‌کانيدا به ئاماژه به پێشکه‌وتنه‌کاني هێزي ده‌ريايي وڵاته‌که‌ي هۆشداريي دا له نانه‌وه‌ي هه‌ر چه‌شنه کێشه يان شه‌ڕێک له‌لايه‌ن هێزه ده‌ره‌کييه‌کان له که‌نداوي فارس و جه‌ختي کرد که هه‌ڵايساني شه‌ڕ له‌و ناوچه‌يه له‌لايه‌ن هه‌ر هێزێکه‌وه گه‌مژه‌ييه‌کي گه‌وره‌يه.
کوردپرێس