• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 2491
  • سێ شەممه 1/12/1391
  • رۆژژمێر :

ئيمام عەسکەري (ر.خ) و پتەوکردني مەرژەعيەت

گەورەم! من ناتوانم هەمووکات لە خزمەتي ئيووەدا بم. گۆتەي کێ گوێ بدەم و فەرماني چ کسێک بەڕێوە ببم؟...

ئەمە گۆتەي ئەحمەدي کۆري ئيسحاق بە گەورەي خۆي ئيمامي عەسکەري (ر.خ) بوو کە شايەت قسەي دڵي يەکەيەکەي شێعەي ئەمڕۆ بێ. ڕاستي ئێمە کە لە سەردەمي غەيبەتي ئيمام زەمانين ، دەبێ چ بکەين و ئەرکمان چيە ؟

لێگێڕانەوەي زۆر لە ئيمام عەسکەري (ر.خ) سەبارەت بە ڕۆڵي زانانياني ئاييني لە نێو خەڵکدا بڵاو کراوە کە يەکێک لەوانە ئەو لێگێڕانەوە بەناوبانگەيە کە ئيمام عەسکەري (ر.خ) لە باواگەورەي خۆي ، ئيمامي سادێق (ر.خ) دەيگێرێتەوە و ئەڵێ :

ئەو زانايەي کە خۆراگرە و لە ئاييني خۆي پارێزگاري دەکات و لەگەڵ هەوا و ئارۆزوي خۆي خەبات دەکات و فەرمانبەرداري مەولاي خۆيەتي، ئەرکي هەموو خەڵکە کە شوێني بکەون .

بەم بۆنەوە زاناياني ڕێگاي ڕاست بە نوري ئالي بەيت (ر.خ)، کاروباري خەڵکيان لەسەردەمي پێشەواي يانزەيەم گرتە ئەستۆ و ناميلکەيان بۆ ئەو نووسي سەبارەت بەو پرسانەي کە بەرنگاري دەبنەوە ئەو حەزرەتەش وڵامي نامە و پرسيارەکاني ئەواني دەداوە و بە مۆري خۆي مۆري دەکرد .

بۆ نموونە  ، عۆسماني کۆري سەعدي عەمري، يەکێک لە کۆڵەکەکاني نيزامي مەرژەعيەت لە سەردەمي ئيمام عەسکەريە (ر.خ). ئەو لاي شێعەکان پلەو پايەي بەرزي هەبوو ، ئيمام هادي و ئيمام عەسکەري (ر.خ) شوێنکەوتواني خۆيانيان دەنارد بۆ لاي ئەو . بەوجۆرە کە ئەحمەدي کۆڕي ئيسحاقي قۆمي ئەڵێ :

دواي ئەوەي کە ئيمام هادي لە دنيا دەرچوو ڕۆژێکيان ڕۆيشتم بۆلاي ئيمام عەسکەري (ر.خ) و پرسيارم لێکرد : گەورەم! من ناتوانم هەمووکات لە خزمەتي ئيووەدا بم. گۆتەي کێ گوێ بدەم و فەرماني چ کسێک بەڕێوە ببم؟ ئەو بە مني فەرموو : جەنابي ئەبو عەمرو ، پياوێکي جێگا بڕوايە و لە ژيان و دواي مردن جێگاي بڕواي منە . ئەوەي کە بە ئێوە ئەڵێ لە لايەن منەوەيە .

بەم بۆنەوە زاناياني ڕێگاي ڕاست بە نوري ئالي بەيت (ر.خ)، کاروباري خەڵکيان لەسەردەمي پێشەواي يانزەيەم گرتە ئەستۆ و ناميلکەيان بۆ ئەو نووسي سەبارەت بەو پرسانەي کە بەرنگاري دەبنەوە ئەو حەزرەتەش وڵامي نامە و پرسيارەکاني ئەواني دەداوە و بە مۆري خۆي مۆري دەکرد .

عوسماني کۆڕي سەعيد لەگەڵ چەند کەسي ديکە ، لە جێگر و جێ نشيني ئيمام و ئەو کەسانە بوو کە کۆڵکەو رۆکني نيزامي مەرجەعيەت بوو لە نێو خەڵکدا و نيزامي مەرجەعيەت بە هۆي ئەو بە هيز بوو نيزامي مەرجەعيەت وەکوو شێوازێک بۆ حەرەکەتي ڕامياري و ڕێگاييکي پتەو بوو بۆ بانگەوازي بۆ لاي خوا و دروستکردني قۆتابخانەييک بۆ کۆمەڵگە، هەروەها ئەم نيزامە ، ئەتوانێ لە کاتێکدا کە دەسەڵات دەکەوێتە دەستي خاوەناني، نيزامێکي ڕامياري بێت بۆ خەڵک . کەوايە ، يەکێک لە تايبەتمنديەکاني سەردەمي ئيمامي حەسەني عەسکەري (ر.خ) ، پتەو کردني نيزامي ڕێبەري مەرژەعيەت لە نێو شێعەکاندا بوو کە ئێستا لە سەردەمي نهێني پێشەواي دوانزەيەم ، حەزرەتي حۆجەتي کۆري حەسەنيش (ر.خ) وەکوو يەکێک لە بنەما سەرەکيەکاني نيزامي ڕێبەري شێعە دەژمێررێت،

سەرچاوە : ژياني ئيمامي حەسەني عەسکەري (ر.خ) ، ئايەتۆڵڵا محەمەد تەقي مۆدەرسي ، لەگەڵ پۆختەکردن