مۆعجێزە و کەراماتەکاني ئيمام عەسکەري (ع)
1- ئيسماعيلي کۆري محەمەدي عەباسي دەگێريتەوە، ئەڵێ : پێداويستيم بوو لاي ئەبومۆحەمەد (ع)
شکاتم کرد و سوێندم خوارد کە نە ديرهەمێک و نە زياتر، لاي من نيە، ئيمام رويتێکردم و فەرمووي :
"بۆچ بە درۆ سوێند دەخۆي ،لە کاتێکدا 200 دينارت لە ژێر زەوي حەشارداوە؟ ئەڵبەت ئەمە لەبەر ئەوە ناڵێم کە شتێکت پێ نەبەخشم! (ئەوکاتە ڕووي کردە بەردەستەکەي و فەرووي ) : هەرچێکت پێيە بيدە بەم پياوە ".
بەردەستەکەي سەد ديناري دا بە من، دواي ئەوە گۆتي :
"تۆ لەگەڵ ئەوەي کە زۆر پێويستت بەو پارەي کە حەشارت داوە هەيە لە دەستي ئەدەي ".
ئيسماعيل ئەڵێ : دوايان پێويستم بەو پارە کەوت هەرچەندە بەدوايدا گەرام نەمدۆزيەوە کاتێک زانيم کۆرەکەم دۆزيبوەو بردبوي و دەرچبوو .(2)
بەهەشت دەرکەييکي هەيە بە نێو مەعروف، کە تەنيا خاوەناني خێر و چاکە لەوێدا رادەبورن."
2- لە ئەبوهاشم دەگێرنەوە ، کە گۆتي : لە لاي ئەبومۆحەمەد (ع)
سەبارەت بە سەختي بەنديخانە و ئەشکەنجە شکاتم کرد ، ئيمام بۆي نوسيم : ئەمرۆ نوێژي نيوەرۆ لە ماڵەوە دەخوێني هەرواش بوو، کاتي نوێژي نيوەرۆ لە بەنديخانە هاتە دەرێ و نوێژي لە ماڵەوە خوێند .(4)
3- ئەبوهاشم دەگێرنەوە ، ئەڵێ : ژيانم زۆر سەخت بوو، ويستم لە ئيمام ئەبومۆحەمەد (ع) شتيک داوا بکەم ، ڕووم نەبوو، کاتێک رۆيشتمەوە بۆ ماڵ ديم کە 100 ديناري بۆ ناردووم و نوسيويەتي :
"کاتێک پێداويستيکت هەيە بڵێ شەرم مەکە! چونکوو تۆ دەگەيتە ئارەزووت" . (5)
4- ئەبوهاشم ئەو پياوە بڕواپێکراوە ئەڵێ :لە ئەبومۆحەمەد (ع) بيست کە دەيفەرموو :
"بەهەشت دەرکەييکي هەيە بە نێو مەعروف، کە تەنيا خاوەناني خێر و چاکە لەوێدا رادەبورن."
من بە بيستني ئەم گۆتەيە خۆشحاڵ بووم چونکوو پێدويستي خەڵکم جێ بەڵام ئەبومۆحەمەد (ع) رويت\يکردم و فەرمووي :
"ئەرێ من زانيم چي بە دڵتا ڕابوورا ، بەڕاستي کە خاوەناني خێر و چاکە لە دنيا و ڕۆژي پسڵان بە چاک دەناسرێن، ئەي ئەبوهاشم يەخوا تۆش لەوانە بيت و خوا بتبەخشێ ." (6)
پەراوێزەکان :
2- نور الابصار: 153.
4- اعلام الورى: 153.
5- الشاقب فى المناقب: 241 لە محەمەد کۆري عەلى گۆرگانى، پارێزراو بە به ژماره (357) كتێبخانەي ئيمام ئەميرالمۆمنين.
6- نورالابصار: 152
سەرچاوە : تحليلى از زندگانى امام حسن عسكرى (ع)، ل 62 - 70.