• ڕەش
  • سپی
  • سه وز
  • شین
  • سوور
  • پرتەقاڵی
  • مۆر
  • زێڕین
  • ژماره‌ی بینینه‌کان :
  • 546
  • سێ شەممه 1/12/1391
  • رۆژژمێر :

چاوەڕواني ئيمام عەسکەري (ع) لە شێعەکان

1-      تێڕامان و بير :

«عَليكُم بِالفِكرِ فَاِنَّهُ حَياة قَلب البَصير وَ مَفاتيحُ اَبوابِ الحِكمَةِ ؛

واتە لەسەر ئێوە بێ تێڕامان و بيرکردنەوە! چونکوو تێڕامان و بيرکردنەوە بەڕاستي ،دەبێتە هۆي ژيان و ژيانەوەي دڵ و کرێڵي درگاکاني حێکمەتە" . (1)

2-      ئايينداري و کەڵک گەياندن :

حەزرەت لەسەر دوو خەسڵەت دووپاتي کرد کە سەرنجي بدەينێ : «خِصلَتانِ لَيس فَوقَهُما شَى‏ءٌ الايمانُ بِاللّه، وَ نَفعُ الاِخوان(2)؛

واتە : دوو خەسڵەت هەن کە هيچ شتێک لەوان بەرزتر نيە، بڕوا بە خوا و کەڵک گەياندن بە براياني ئاييني " .

3-      بيرکردنەوە لە خوا و ڕۆژي پسڵان :

حەزرەت دەفەرموێت : «اَكثرُوا ذِكرُ اللّه و ذِكرَ المَوتِ وَ تِلاوَةَ القُرآن و الصَّلاةَ عَلى النَّبى؛

واتە : زۆر لە بيري خوا و مردن ببن و هەمووکات قۆرئان بخوێنن و سەلات و سەلام بنێرن لەسەر پێغەمبەر و بنەماڵەي ئەو (د.خ)" (3)

4-      سەيري کردەوە و وڵامي ويژدان :

حەزرەت دەفەرموێت : «اَكيَسُ الكيِسين مَن حاسب نَفسَه وَ عَمِلَ لما بَعدِ المَوت(4)؛

واتە : ژيرترين و ورياترين کەس ئەوانەن کە سەيري کردەوەي خۆيان ئەکەن و خۆيان بۆ دواي مردن ئامادە ئەکەن ."

5-      پارێزگاري و پاکي و راستي و ئەمانەتداري :

يەکێک لە گرنگترين ئەو تايبەتمنديانەي کە لە شێعەکان چاوەروان دکرێت پارێزگاريە کە مرۆڤ لە تاوان دوور دەکات  و بەرەو پاکي ڕێنمايي دەکات، هەروەها ئەمانتداري و ڕاست گۆيي کە ئەوەندە گرنگن کە پێکەوە بوون و هێمني هەر کۆمەڵگەييک بەوانە بەهێز دەکرێت .

6-      لە چاترينان بن نە خراترينان :

ئەو پێشەوا گەورە باسي مرۆڤە نمونەکان و مرۆڤە خراپەکان دەکەن و ناراستەوخۆ چاوەرواني خۆي لە شێعەکان دەنوێنێ کە لە چاترينان بن . «اورع النّاس من وقف عند الشّبهة، اعبد النّاس من اقام على الفرائض، ازهد النّاس من ترك الحرام، اشدّ النّاس اجتهاداً من ترك الذّنوب(5)؛

واتە : پارێزگارترين کەس ئەوانەن کە لەسەر شۆبهەکەن ئەوەستن، خواپەرەسترين کەس ئەوانەن کە فەرزەکان بە جێ دێنن ، بە زۆهدترين کەس ئەوانەن کە لە حەرام دووري ئەکەن و چالاکترين کەس ئەوانەن کە تاوان دووري دەکەن .

بەرانبەر ئەوە خراپترين مرۆڤەکانيش دەناسێنێت بۆ ئەوەي شێعەکەن بە زانينەوە يان بەبێ زانين لەوانە نەبن : «بِئسَ العَبدُ، عَبدٌ يَكون ذا وجهين وذالِسانين يَطرى اَخاهُ شاهِداً وَ يأكُلُهُ غائِباً، اِن اُعطِىَ حَسَدَهُ وَ اِن ابتَلى خانَهُ(6)؛

واتە : خراپترين مرۆڤەکان ئەوانەن کە دوڕوو و دووزمانن ، لە تەنيشتي براي تاريفي لێ دەکا و پشت سەري گۆشتي دەخوات (غەيبەت) ئەگەر شتێکي پێي ببەخشرێت بەخێڵي دەکات و ئەگەر گيروودە بێ خيانەت دەکات ."

حەزرەت لەسەر دوو خەسڵەت دووپاتي کرد کە سەرنجي بدەينێ : «خِصلَتانِ لَيس فَوقَهُما شَى‏ءٌ الايمانُ بِاللّه، وَ نَفعُ الاِخوان(2)؛ واتە : دوو خەسڵەت هەن کە هيچ شتێک لەوان بەرزتر نيە، بڕوا بە خوا و کەڵک گەياندن بە براياني ئاييني " .

7-    سەربەرزي و دووري لە سەرشۆڕي :

ئەمەش يەکێک لە ئامۆژگاريەکاني ئيمام عەسکەريە بۆ شێعەکان لە سەردەمي نهێنيدا : «ما اَقبَحُ بِالمُۆمِنِ اَن تكُونَ لَهُ رَغبَة تُذِلُّه؛(7)

واتە : چەندە ناشيرينە بۆ بڕوادار کە دڵ خۆش ببێت بە شتێ کە سەرشۆري دەکات .

8-    هۆي شانانزي ئێمە بن نە سەرشۆڕيمان :

يەکێکيتر لە ڕەهەندە گرنگەکاني ئيمام عەسکەريە (د.خ) لە شێعەکان کە بە شێوازێک هەڵس و کەوت بکەن کە سەرمەشق بن تا ئەو جێگەي کە خەڵک بڵێن ئەوانە شێعەي عەلين .\

9-     لە کەوتنە شوێن سەرۆکايەتي بۆ زێدەخوازي دووري بکەن :

ئيمام حەسەني عەسکەري (د.خ) دەفەرموێت : «اِيّاكَ وَ اَلاذاعَةَ وَ طَلَبَ الرِّياسَة فَاِنَّهُما يَدعُوانِ اِلَى الهَلكَة؛

واتە : لە دەرخستني نهێني ئێمە ئالي بەيت (د.خ) و لە کەوتنە شوێن سەرۆکايەتي بۆ زێدەخوازي دووري بکەن؛ چونکوو ئەم دوانە هۆي لەنێو چوونن .(8)

10-                       ڕاوەستان لەسەر ئايين و ويلايەت لە سەردەمي نهێني :

دوايين ڕەهەندي ئيمام حەسەني عەسکەري (د.خ) لە شێعەکاني خۆي لە سەردەمي نهێني ئيمامي زەماندا، چونکوو ئەو سەردەمە يەکێک لە سەختترين سەردەمەکانە کە خۆڕاگري زۆري ئەوێت ، چاوەڕواني ئەو حەزرەتە ئەمەيە کە شێعەکان لەو سەردەمەدا خۆڕاگر بن و لەسەر ئاييني خودايي و ويلايەت ڕاوەستن و هەموو کات بۆ درکەوتني ئيمامي مەهدي بەڵێندراو نزا و پارانەوە بکەن .

سەرچاوەکان :

1.محەمەد باقر مەجلێسى، بحارالانوار، ب 8، ل 115 و الحكم الزاهرة، ب 1، ل 19.

2.تحف العقول، ل 518، حديث 14.

3.هەمان، ل 487.

4.حۆر عاملى، وسائل الشيعه، ب 16، ل 98.

5. تحف العقول ، ل 519 ب 18، و انوار البهيّة، شيخ عەباس قۆمى، ل 318.

6.تحف العقول ، ل 518، ب 14 هەروەها لە بڵاوکراوەي ئالي عەلى(ع)، ل 892 ريوايەتي 14.

7.تحف العقول، ل 520.

8.تحف العقول (بڵاوکراوەي ئالي عەلى(ع)، ل 888، ريوايەتي 4.