دوايين هه‌ڵوێستي ئێران له باره‌ي پێشنياري دانوستاني ئه‌مه‌ريکا
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران به ئاماژه به دوايين گۆڕانکارييه‌کان له پێکهاته‌ي ده‌وڵه‌تي ئه‌مه‌ريکا ڕايگه‌ياند: ئه‌گه‌ر پێشنياري واشنتۆن بۆ دانوستان ڕاسته‌قينه بێت، ئه‌وا ئێران به ڕوانگه‌ي ئيجابييه‌وه ئه‌و پێشنياره تاوتوێ ده‌کات.
عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي سه‌باره‌ت به پێشنياري ئه‌مه‌ريکا بۆ ئه‌نجامداني دانوستاني ڕاسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ ئێران، مه‌رجي ئه‌نجامداني ئه‌و دانوستانه‌ي گه‌ڕانده‌وه بۆ سه‌لماندني نيازپاکي ئه‌مه‌ريکا له پێشنياره‌که‌يدا.
ساڵحي دانوستان له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ريکاي به دوو شێوازي جياواز وه‌سف کرد که يه‌کيان دانوستاني گشتگيره که لايه‌نه سياسييه‌کان ده‌گرێته‌وه و بڕياردان له‌سه‌ر ئه‌نجامداني ئه‌و دانوستانه ته‌نيا له ده‌سه‌ڵاتي ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئێرانه و تا ئێستاش ئه‌نجام نه‌دراوه.
ساڵحي شێوه‌ي دووهه‌مي دانوستاني به دانوستاني تايبه‌ت به ته‌وه‌رێکي دياريکراو زاني که پێشتر ئه‌نجام دراوه و نموونه‌شي هێناوه له‌سه‌ر دانوستاني نێوان به‌رپرساني ئێران و ئه‌مه‌ريکي سه‌باره‌ت به ئه‌فغانستان و قه‌يڕاني ناوخۆيي عێراق .
جه‌ختيشي کرده‌وه ته‌نانه‌ت جۆري دووه‌مي دانوستانيش ته‌نيا له ژێر چاوه‌دێري و فه‌رماني ڕێبه‌ري باڵاي شۆڕشي ئيسلامي ئه‌نجام ئه‌درێت.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران ئاماژه‌ي دا به گۆڕانکارييه‌کاني ده‌وڵه‌تي دووهه‌مي سه‌رۆک کۆماريي ئه‌مه‌ريکا و ئاماده‌يي ئه‌مه‌ريکاي بۆ دانوستان له ئێستادا به‌رچاوتر و ئاشکراتر وه‌سف کرد وتي: هه‌ر يه‌ک له وه‌زيري ده‌ره‌وه و وه‌زيري به‌ره‌ڤاني ئه‌مه‌ريکا ئه‌م هه‌ڵوێسته‌يان پيشان داوه.
له درێژه‌ي وته‌کانيدا ساڵحي جه‌ختيشي کرده‌وه که جێبه‌جێ کردني هه‌ڵوێسته سياسييه‌کان، پێوه‌ندي هه‌يه به کرده‌وه‌ي که‌سايه‌تييه‌کان و زياديشي کرد: ئه‌گه‌ر به‌رپرساني ئه‌مه‌ريکا، نييه‌تي ڕاسته‌قينه و دڵپاکي خۆيان له‌سه‌ر دانوستان بسه‌لمێنن، ئه‌وا ئێمه‌ش به ڕوانگه‌ي ئيجابييه‌وه ئه‌م پيشنياره تاوتوێ ده‌که‌ين.
کوردپرێس