وتاری رێبه‌ري سه باره ت به پشتيواني له کار‌و سه‌رمايه‌ي ئێراني
رێبه‌ري موعه‌زه‌مي ئينقلابي ئيسلاميي، سياسه‌تي گشتيي به‌رهه‌مي نيشتمانيي، پشتيواني له کار‌و سه‌رمايه‌ي ئێراني راگه‌ياند.
به پێي راپۆرتي ماڵپه‌ري هه‌واڵيي ده‌ره‌وه‌ي سنور، حه‌زره‌تي ئايوتوڵلا عوزما خامنه‌ي به مه‌به‌ستي جێبه‌جێکردني بڕگه‌ي يه‌که‌مي ماده‌ي 110ي ياساي بنه‌ڕه‌تي به راگه‌ياندني سياسه‌تي گشتيي'به‌رهه‌مي نيشتمانيي، پشتيواني له کار و سه‌رمايه‌ي ئێراني' که دواي راوێژ له‌گه‌ڵ کۆگه‌ي ديارکردني به‌رژه‌وه‌ندييه‌کاني نيزام دياريکراوه، ده‌وڵه‌تيان کرده به‌رپرس هه‌تا رێکاري پێويست بۆ جێبه‌جێکردي خێراي ئه‌و سياسه‌تانه له که‌مترين ماوه‌دا،ڕێك و پێك بكات و به‌دواداچووني ياساييشي بۆ ئه‌نجام بدا.
رێبه‌ري موعه‌زه‌مي ئينقلابي ئيسلاميي، سياسه‌تي گشتيي به‌رهه‌مي نيشتمانيي، پشتيواني له کار‌و سه‌رمايه‌ي ئێراني راگه‌ياند.
ده‌قي سياسه‌تي گشتيي'به‌رهه‌مي نيشتمانيي، پشتيواني له کار و سه‌رمايه‌ي ئێراني' که ئاراسته‌ي سه‌رۆکي هێزه سيانه‌کان و سه‌رۆکي کۆگه‌ي ديارکردني به‌رژه‌وه‌ندييه‌کاني نيزام كراوه بريتييه له 23 بڕگه.به‌رزکردنه‌وه‌ي ئاستي هێزي به‌ربه‌ره‌کانێ و به‌رزکردنه‌وه‌ي سودوه‌رگرتن له هۆکاره‌کاني به‌رهه‌م، رێنمايي و پته‌وکردني لێکۆڵينه‌وه و په‌ره‌ي داهێنان و ژێرخان و که‌ڵکوه‌رگرتن له‌وانه به ئامانجي به‌رزکردنه‌وه‌ي ئاستي چۆنايه‌تي و چه‌ندايه‌تيي به‌رهه‌مي نيشتمانيي، په‌ره‌ي ئابووريي زانستي و پێداگريي له‌سه‌ر په‌ره‌ي تايبه‌تمه‌ندييه سه‌ره‌کييه‌کاني و پشتيواني له به‌رهه‌منهێراني به‌رهه‌مي ستراتژيکي پێويست بۆ ده‌کارهێناني گشتي و يان به‌شي به‌رهه‌مي وڵات له بڕگه‌کاني سياسه‌تي گشتيي'به‌رهه‌مي نيشتمانيي، پشتيواني له کار و سه‌رمايه‌ي ئێراني' .
له‌وپه‌يامه‌دا هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش کراوه به رێگريي له به فێڕۆدان و وه‌ستاني سه‌رمايه‌ي فيزيکي و مرۆڤيي ئيراني و دياريکردني سياسه‌تي هانده‌رانه بۆ به‌شداريي تێکڕاي خه‌ڵک و سه‌رمايه‌دانه‌راني ناوخۆيي و نێونه‌ته‌وه‌يي به تايبه‌ت ناوچه‌يي له بازاري سه‌رمايه و کارامه‌کردني به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تيي سه‌رچاوه‌کاني سندوقي په‌ره‌ي نيشتمانيي و رێگريي له يه‌ک‌لايه‌نه‌کردني بازنه‌ي به‌رهه‌م و بازرگاني و ده‌کارهێنان.
سه حه ر تی وی