وتاري ڕێبەري سەبارەت بە ڕۆژي 22ڕێبەندان
ڕێبه‌ري ڕاپه‌ڕيني ئيسلامي ئێران : پێشنياري دانوستاني ئه‌مريکاييه‌کان درۆيه،گه‌لي ئێران رۆژي 22ي رێبه‌ندان يه‌کگرتوو دێته مه‌يد‌ان
رێبه‌ري موعه‌زه‌مي ئينقلاب به ئاماژه به لێدواني ئه‌مريکاييه‌کان سه‌باره‌ت به‌وه‌ي که تۆپه‌که له زه‌وي ئێراندايه فه‌رمويان؛ تۆپه‌که له زه‌وي ئيوه‌دايه. له‌به‌رئه‌وه‌ي ده‌بێ ئێوه وه‌ڵامده‌ره‌وه بن که ئايا دانوستان هاوکات له‌گه‌ڵ به‌رده‌واميي گوشار و هه‌ڕه‌شه، واتايه‌کي هه‌يه؟
به پێي راپۆرتي په‌يامنێرمان، حه‌زره‌تي ئايه‌توڵلا خامنه‌يي رێبه‌ري موعه‌زه‌مي ئينقلابي ئيسلاميي له ديداريان له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌ران، به‌رپرسان و فه‌رمانبه‌راني ديکه‌ي هێزي ئاسمانيي ئه‌رته‌ش، به‌رده‌واميي گوشاره جۆربه‌جۆره‌کان و هه‌ڕه‌شه‌ي 34 ساڵه‌ي ئه‌مريکا هاوکات له‌گه‌ڵ لێدوانه‌کاني کاربه‌ده‌ستاني ئه‌و وڵاته سه‌باره‌ت به ئاماده‌يي بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران، به ئاماژه به وريايي و خۆراگريي گه‌لي ئێران له به‌رانبه‌ر پيلان وفێلبازييه‌کانياندا، جه‌ختيان کرده‌وه نه‌ته‌وه‌ي خۆشه‌ويست، ئاگادار و خۆراگري ئێران رۆي 22ي رێبه‌ندان يه‌کگرتوو و به‌بڕشتانه دێته سه‌ر گۆڕه‌پان و جارێکي ديکه‌ش له بزاڤێكي نيشتمانيي و ئينقلابيدا، پيلاني دوژمنان بۆ دابڕيني خه‌ڵک له نيزام و ئينقلاب، بێ‌ئاکام ده‌کاته‌وه.
ڕێبه‌ري ڕاپه‌ڕيني ئيسلامي ئێران : پێشنياري دانوستاني ئه‌مريکاييه‌کان درۆيه،گه‌لي ئێران رۆژي 22ي رێبه‌ندان يه‌کگرتوو دێته مه‌يد‌ان
رێبه‌ري موعه‌زه‌مي ئينقلاب به ئاماژه به مه‌وداي و جياوازي زۆري جێوشوێني نه‌ته‌وه‌ي ئێران به به‌ئاورد له‌گه‌ل 34ساڵ له‌مه‌وبه‌ر وتيشيان؛ خه‌ڵکي ئێران له‌و سێ ده‌هه‌يه‌دا، ئه‌وه‌يان فێري گه‌لاني ديکه کردووه که ده‌توانن و ده‌بێ له به‌رانبه‌ر زاڵييه‌تي بيانييه‌کاندا راوه‌ستن و به پشتبه‌ستن به خودا، درێژه به بزاڤي سه‌ربه‌خۆ، پێشڕه‌وانه و سه‌ربه‌رزانه بدا.
حه‌زره‌تي ئايه‌توڵلا خامنه‌يي رۆژاني ده‌يه‌ي فه‌جري به ده‌رفه‌تێکي شياو بۆ هه‌ڵسه‌نگاندني بزاڤي 34 ساڵه‌ي نيزام و نه‌ته‌وه له بوارگه‌لي جياجيا زاني و فه‌رمويان؛ ئه‌و بۆچۆنه نيشان ده‌دا که چۆن ريگاي داهاتوو هه‌ڵبژێرين و بيبڕين.
رێبه‌ري ئينقلاب، پيلانه جۆربه‌جۆره‌کاني دوژمنان له‌وان کوده‌تا، هانداني سه‌ربازيي، پشتيواني هه‌مه‌لايه‌نه له دوژمني هێرشبه‌ر، دژايه‌تيي سه‌خت، دژايه‌تيي نه‌رم، گوشاري دووهێنده‌ي ئيمپراتۆري دزێوي ميديايي و بايکۆته توند وروو له‌په‌ره‌کانياني وه‌بير هێنايه‌وه و وتيشيان؛ ئه‌وان له‌و سێ ده‌يه‌ي دواييدا هه‌رچي توانيويانه، کردوويانه هه‌تا گه‌لي ئێران هيوابڕاوو به ئيسلام و کۆماري ئيسلاميي له‌به‌رچاويان ره‌ش بکه‌ن و له گۆڕه‌پان بيانخه‌نه ده‌ره‌وه به‌ڵام به فه‌زلي ئيلاهيي، خه‌ڵک خۆشحاڵتر، چالاک‌تر و وه‌فادارتر بوون.