سه‌فه‌ري ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد بۆ ميسر
سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران بۆ به‌شداري له دانيشتني سه‌رکرده‌کاني ڕێکخراوي هاوکاري ئيسلامي به‌ره‌و وڵاتي ميسر به‌ڕێکه‌وت.
ه‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس: مه‌حموود ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد پێش نيوه‌ڕۆي سێشه‌ممه 5ي فێبريوێري/ 17ي ڕێبه‌ندان، به مه‌به‌ستي به‌شداري له دانيشتني سه‌رکرده‌کاني هاوکاري ئيسلامي تاراني به‌ره‌و قاهيره به‌جێهێشت.
سه‌فه‌ري سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران بۆ ميسر دوو ڕۆژ ده‌خايێنێ.
مه‌حموود ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد له سه‌فه‌ر بۆ ميسر جگه له ديدار له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د مورسي، سه‌رۆک کۆماري ئه‌و وڵاته ڕۆژي چوارشه‌ممه له دانيشتني سه‌رکرده‌کاني هاوکاري ئيسلامي وتارێک پێشکه‌ش ده‌کات.
باس له‌وه ده‌کرێت که سه‌رۆک کۆماري ئيسلامي ئێران له‌م سه‌فه‌ره‌يدا بۆ ميسر له‌گه‌ڵ شێخي ئه‌لئه‌زهه‌ريش ديدار ده‌کات.