کات و شوێني پێشنيارکراوي 1+5 بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ ئێران
له ديداري وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي ئه‌ڵمانيا و ئيتاليا له‌گه‌ڵ هاوتا ئێرانييه‌که‌يان، 25ي فێبريوێري/ 7 ڕه‌شه‌مه، وه‌کوو کاتي پێشنيارکراوي 1+5 بۆ دانيشتني داهاتوو له قێرقيزستان ڕاگه‌يێندرا.
به‌پێي هه‌واڵي کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ئێکۆنيووز: وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي ئه‌ڵمانيا و ئيتاليا له په‌راوێزي کۆنفڕانسي ئاسايشيي مۆنيخ و له ديدارگه‌لێکي جيادا له‌گه‌ڵ عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي پرسه‌کاني هاوپێوه‌ند به گۆڕانکارييه‌کاني ناوچه و به تايبه‌ت قه‌يراني سووريايان تاوتوێ کرد.
له‌م ديدارانه‌دا گه‌ڵاڵه‌ي شه‌ش خاڵي ئێران بۆ چاره‌سه‌ريي پرسي سووريا باسي لێوه کرا.
لايه‌ني ئێراني هه‌روه‌ها جه‌ختي کرده سه‌ر پێويستيي کۆتايي هێنان به شه‌ڕ و توندوتيژي و هانداني لايه‌نه سوورييه‌کان به گفتوگۆي نيشتيماني و ئاماده‌کاري بۆ به‌ڕێوه‌بردني هه‌ڵبژاردني په‌رله‌ماني، ياساي بنه‌ڕه‌تي و سه‌رۆک کۆماريي.
وه‌زيراني ده‌ره‌وه‌ي ئه‌ڵمانيا و ئيتاليا وێڕاي ئاماژه به ڕۆڵي گرينگي ئێران له چاره‌سه‌ريي پرسي سووريا ته‌ئکيديان کرده سه‌ر به‌رده‌واميي گفتوگۆکان له‌و باره‌وه.
له ديداره‌که‌دا هه‌روه‌ها باس له بابه‌تي ناڤۆکي ئێران کراوه و گفتوگۆ کراوه له‌باره‌ي دانوستاني داهاتووي نێوان ئێران و 1+5.
به‌رپرساني ئه‌ورووپي له‌م ديداره‌دا 25ي فێبريوێري/ 7 ڕه‌شه‌مه‌يان وه‌کوو کاتي پێشنيارکراوي 1+5 بۆ دانيشتني داهاتوو له قێرقيزستان به لايه‌ني ئێراني ڕاگه‌ياند.