ساڵحي گه‌يشته مونيخ
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلاميي ئێران به مه‌به‌ستي به‌شداري له کۆنفرانسي ئاسايشيي مونيخي ئه‌ڵمان، گه‌يشته ئه‌م شاره.
به پێي ڕاپۆرتي ئيرنا؛ چل و نۆهه‌مين کۆنفرانسي ئاسايشيي مونيخ له ڕۆژي هه‌يني ڕابردووه به ئاماده‌بووني کاربه‌ده‌ستان و که‌سايه‌تييه سياسيي و ئه‌منييه‌کاني وڵاتاني جۆر به‌جۆري جيهان له شاري مونيخ ده‌ست پێ بووه. وه‌زيري ده‌روه‌وه‌ي ئێران بڕياره سبه‌ي (يه‌کشه‌ممه) و له سێهه‌م ڕۆژي ئه‌م کۆنفرانسه نێوده‌وڵه‌تييه‌دا، ڕووانگه‌کاني کۆماري ئيسلاميي ئێران سه‌باره‌ت به پرسه گرينگه جيهانييه‌کان و هه‌روه‌ها به‌رنامه‌ي ئاشتيانه‌ي ئێران شي بکاته‌وه.
وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي کۆماري ئيسلاميي ئێران به مه‌به‌ستي به‌شداري له کۆنفرانسي ئاسايشيي مونيخي ئه‌ڵمان، گه‌يشته ئه‌م شاره.
هه‌روه‌ها بڕياره ساڵحي له په‌راوێزي کۆنفرانسي نێوده‌وڵه‌تيي مونيخ له ديدارگه‌لێکي دوولايه‌نه له‌گه‌ڵ ژمارێک له سه‌ران و کاربه‌ده‌ستاني باڵاي وڵاتاني به‌شدار له‌م کۆنفرانسه، سه‌باره‌ت به پرسگه‌لي دڵخوازي دوولايه‌ن و هه‌روه‌ها ڕووداوه ناوچه‌ييه‌کان باس و وتووێژ بکات.
سايتي راديوو سووراني