ئێران؛ په‌رده له‌سه‌ر جۆره فڕۆكه‌يه‌كي نوێ لاده‌درێت
سه‌رۆك كۆماري ئێران ڕۆژي شه‌ممه (2-2-2013ي زايني به‌رامبه‌ر به 13ي ڕێبه‌نداني 2712ي كوردي) په‌رده له‌سه‌ر فڕۆكه‌يه‌كي نوێي دروستكراوي ئێران لاده‌دات، كه ناسراوه به (قاهر 313).
(مه‌حمود ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد) سه‌رۆكي ئێران، ڕۆژي شه‌ممه له‌سێيه‌م ڕۆژي ساڵيادي سه‌ركه‌وتني شۆڕشي ئيسلامي ئێران‌دا، په‌رده له‌سه‌ر فڕۆكه‌يه‌كي جه‌نگي نوێي دروستكراوي ئێران لاده‌دات، كه ناونراوه (قاهر 313).
به‌گوێره‌ي ئه‌و زانياريانه‌ي هۆبه‌ي ڕاگه‌ياندني وه‌زاره‌تي به‌رگري ئێران بڵاويكردوه‌ته‌وه، فرۆكه‌ي جه‌نگي (قاهر 313) ده‌ستكردي ته‌كنينكار‌و ئه‌ندازياراني سه‌ربازاني ئێرانه.
كۆماري ئيسلامي ئێران، پێشتر جۆره فڕۆكه‌يه‌كي دروستكردبوو به‌ناوي (بروسكه)و له مانۆڕي سه‌ربازي (ولايه‌تي 4) به‌كاريهێنابوو، كه ئێستا يه‌كێكه له‌فڕۆكه جه‌نگييه‌كاني هێزي ئاسماني ئێران، چاوه‌ڕێش ده‌كرێت (قاهر 313)ش بخرێته ڕيزي ئه‌و فڕۆكه جه‌نگييانه‌ي ئێران له‌هێزي ئاسماني خۆي‌دا به‌كاريان بهێنێت.
ئازانسي هەواڵي ناوخۆ