برايه‌تي ساماني بێ‌بڕانه‌وه
وه‌کوو سامان و سه‌رمايه‌يه‌کي بي‌کۆتايي چاو له‌م بابه‌ته بکه‌ين و هه‌وڵ بده‌ين به زانيني قه‌در و به‌هاي براياني ديني‌مان له هێز و وره و يارمه‌تي ئه‌وان سوود بگرين
له ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا وه‌کوو سامان و سه‌رمايه‌يکي بێ‌وێنه چاو له بابه‌ت برايه‌تي ده‌کرێت و به‌هاي زۆري پێ‌ئه‌درێت. به پێي ڕوانگه‌ي دين و ئاييني ئيسلام، باس و بابه‌تي برايه‌تي بريتي نييه له‌وه‌ي که دوو که‌س له باوک دايک و باوک بن هه‌تاوه‌کوو ناوي برا له خۆيان بنێن. به‌ڵکوو مه‌به‌ست له‌م شته، برايه‌تي ديني‌يه. واتا به پێي ئه‌م بۆچوون و ڕوانگه ئيلاهي و ئاييني‌يه، براياني موسوڵمان له‌به‌ر ئه‌وه‌ي له دين و ئايين‌دا هاوبه‌شن، ئه‌وا خۆيان به براي يه‌کتر ده‌زانن. ئه‌و که‌سانه وا له‌م نێعمه‌ته بێ وێنه‌يه به‌شدارن، هه‌ل و ئيمکاني ئه‌وه‌يان هه‌يه که له سه‌رچاوه‌ي بێ‌بڕانه‌وه‌ي خۆشه‌ويستي پاک و برايانه سوود بگرن و لا کاتي پێويستي‌دا با هاناي يه‌ک بگه‌ن و يارمه‌تي‌ده‌ري يه‌کتربن. له قورئان‌دا سه‌باره‌ت به‌م بابه‌ته هاتووه: به ڕاستي ئيمان‌داران براي يه‌کترن که وايه ئاشتي بخه‌نه نێوان برايان به‌ڵکوو له ڕه‌حمه‌تي خوا بێ‌به‌ش نه‌بن.
وه‌کوو سامان و سه‌رمايه‌يه‌کي بي‌کۆتايي چاو له‌م بابه‌ته بکه‌ين و هه‌وڵ بده‌ين به زانيني قه‌در و به‌هاي براياني ديني‌مان له هێز و وره و يارمه‌تي ئه‌وان سوود بگرين.
هه‌ر بۆيه ئێمه ده‌بێ وه‌کوو سامان و سه‌رمايه‌يه‌کي بي‌کۆتايي چاو له‌م بابه‌ته بکه‌ين و هه‌وڵ بده‌ين به زانيني قه‌در و به‌هاي براياني ديني‌مان له هێز و وره و يارمه‌تي ئه‌وان سوود بگرين بۆ ئه‌وه‌ي ڕۆژ له دواي ڕۆژ هه‌نگاوێک زياتر له خواي گه‌وره نزيک ببينه‌وه.
له قورئاني پيرۆزدا له‌به‌رخاتري گرنگ‌بووني ئه‌م بابه‌ته له چه‌ند شوێني‌تردا به باسي برايه‌تي ئاماژه کراوه که بۆ وێنه چه‌ند دانه‌يه‌کيان ده‌خه‌ينه به‌رچاو:
ئه‌م نێعمه‌ته گه‌وره‌يه‌ي خودا وه‌بير بێننه‌وه که ئێوه سه‌ره‌تا دوژمني يه‌کتر بوون که چي خودا ڕه‌حمي خسته نيوان دڵي ئێوه به به‌ره‌که‌تي ئه‌و ڕه‌حمه بوون به برا.
هه‌موو جۆره ڕق و کينه‌يه‌ک له سينگيان ده‌ردێنين و له به‌هه‌شت‌دا برايانه له لاي يه‌ک دايانده‌نين.
هه‌روه‌ها حه‌زره‌تي ئيمام باقر سڵاوي خواي له‌سه‌ر بێت ده‌فه‌رمێ: هه‌ر که‌سێک بۆ به‌دي‌هێناني ڕه‌زاي ئيلاهي، که‌سێک وه‌کوو براي ديني خۆي هه‌ڵببژێرێت، ئه‌وا تيشکێک له ڕوناکي خوداي دۆزيوه‌ته‌وه.
سەرچاوه:سايتي ڕووناک