مرۆڤ، دين و دونيا
ئايا دونيا به نێعمه‌ت و بايه‌خي ئيلاهي ده‌زانين و پێمان وايه به مه‌نه‌ستي تاقي‌کردنه‌وه ئێمه‌يان هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌م دونيايه، يان نا پێمان وايه ئه‌مه موڵکي هه‌تايي ئێمه‌يه و بۆمان هه‌يه به هه‌موو شێوه‌يه‌ک و به بێ هيچ جۆره سنوور و ياسايه‌ک، له ته‌واوي دونيا سوود بگرين؟
له نێوان ئێمه و دونيادا چ جۆره پيوه‌ندي‌يه‌ک هه‌يه؟ چۆن بۆ دونيا ده‌ڕوانين و شێوازي سوودگرتني ئيمه له نێعمه‌ته‌کاني ئه‌م دونيايه و به‌ره‌که‌ت و سه‌رچاوه‌کاني دونيا چۆنه؟ ئايا پێمان وايه دونيا به ته‌واوي خێر و قازانجه يان ناخۆشي و ڕه‌شايي و تاريکيش له دونيادا هه‌يه؟ ئايا دونيا به نێعمه‌ت و بايه‌خي ئيلاهي ده‌زانين و پێمان وايه به مه‌نه‌ستي تاقي‌کردنه‌وه ئێمه‌يان هێناوه‌ته سه‌ر ئه‌م دونيايه، يان نا پێمان وايه ئه‌مه موڵکي هه‌تايي ئێمه‌يه و بۆمان هه‌يه به هه‌موو شێوه‌يه‌ک و به بێ هيچ جۆره سنوور و ياسايه‌ک، له ته‌واوي دونيا سوود بگرين؟ ئه‌مانه و زۆر پرسياري‌تر به‌رده‌وام زه‌يني ئێمه به خۆيانه‌وه خه‌ريک ده‌که‌ن. به‌ڵام ئاخۆ دين و ئايين چ جۆره ڕوانين و لێکدانه‌وه‌يه‌کي سه‌باره‌ت به دونيا هه‌يه و به چ شێوه‌يه‌ک باسي پێوه‌ندي نێوان مرۆڤ و دين و دونيا ده‌کات.
حه‌زره‌تي ئيمام ڕه‌زا دروود و سلاوي خواي لێ بێت له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: بۆ نه‌فسي خۆتان له نێعمه‌ته‌کاني دونيا سوود و قازانج بگرن، به‌ڵام به مه‌رجێک سنووره‌کان تێ‌په‌ڕ نه‌کرێت. ئه‌و که‌سه وا دين بۆ دونيا و ، دونيا بۆ دين به‌ر بدات، له ئێمه نييه.
ئه‌م حه‌ديسه له‌وپه‌ڕي جواني‌دا ئه‌و ڕاستي‌يه‌مان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه که له ڕوانگه‌ي ئاييني پيرۆزي ئيسلام‌دا بير و هزرێک نييه که ئێمه هان بدات به ته‌واوي ده‌س له دونيا و نێعمه‌ته‌کاني دونيا به‌ربده‌ين، هه‌روه‌ها نايه‌وێ ئێمه هان بدات که به بۆنه‌ي دين و عيباده‌ت ده‌س له دونيا دابشۆرين، به‌ڵکو سه‌ره‌کي‌ترين ئامانجي ئيلاهي ئه‌وه‌يه که ئێمه له ناو ژياني خۆمان‌دا کار و کرده‌وه و هه‌ڵس‌وکه‌وتمان به شێوه‌يه‌ک بێت که هاوڕێ له گه‌ڵ دين‌داري و گه‌يشتن به عيباده‌ت و ئيمان‌داري، له نێعمه‌ته‌کاني دونياش سوود وه‌ربگرين. به‌ڵام ده‌بێ ئاست و ئه‌ندازه‌ي ئه‌م شته به شيوه‌يه‌ک بێت که به ته‌واوي دڵ‌به‌سته و پێ‌به‌ندي دونيا نه‌بين و بۆ گه‌يشتن به شتي ماددي و ساماني بێ به‌هاي جيهان، قيامه‌ت و کار و کرده‌وه‌ي چاکه و ئيمان‌داري، فه‌رامۆش نه‌که‌ين.
سه رچاوه:رووناک