ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد سه‌رداني ميسر ده‌کات
به‌ڕێوه‌به‌ري گشتيي کاروباري نێونه‌ته‌وه‌يي نووسينگه‌ي سه‌رۆک کۆماريي ئێران له سه‌فه‌ري دوو ڕۆژه‌ي سه‌رۆک کۆمار بۆ وڵاتي ميسر هه‌واڵي دا.
محه‌مه‌د ڕه‌زا فه‌رقاني ڕايگه‌ياند: مه‌حموود ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد، سه‌رۆک کۆماري ئێران له‌سه‌ر بانگهێشتي محه‌مه‌د مورسي، سه‌رۆک کۆماري ميسر بۆ به‌شداريکردني له کۆڕبه‌ندي ڕێکخراوه‌ي هاريکاري ئيسلامي سه‌رداني قاهيره ده‌کات.
به‌ڕێوه‌به‌ري گشتيي کاروباري نێونه‌ته‌وه‌يي نووسينگه‌ي سه‌رۆک کۆماريي ئێران وتيشي: ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد له ڕۆژاني 6 و 7ي فێبريوێري/ 18 و 19ي ڕێبه‌ندان، سه‌رداني قاهيره ده‌کات.
ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد وه‌کوو سه‌رۆکي بزووتنه‌وه‌ي بێلايه‌نه‌کان به‌شداري کۆڕبه‌ندي هاريکاري ئيسلامي ده‌کات.
به گوێره‌ي ئه‌م هه‌واڵه محه‌مه‌د مورسي، له ميانه‌ي سه‌فه‌ري عه‌لي ئه‌کبه‌ر ساڵحي، وه‌زيري ده‌ره‌وه‌ي ئێران بۆ ميسر، به شێوه‌ي فه‌رمي بانگهێشتي ئه‌حمه‌دي نه‌ژادي کردووه بۆ به‌شداريکردني له کۆڕبه‌ندي ڕێکخراوه‌ي هاريکاري ئيسلامي.
کوردپرێس