په‌رده‌لادان له‌سه‌ر تازه‌ترين فڕۆکه‌ي شه‌ڕکه‌ري سازکراوي ئێران
په‌رده‌لادان له‌سه‌ر تازه‌ترين فڕۆکه‌ي شه‌ڕکه‌ري سازکراوي ئێران و کرانه‌وه‌ي بنکه‌ي ئاسمانيي له رۆژاني داهاتوودا.
به پێي راپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فارس، سه‌ردار ئه‌حمه‌د وه‌حيدي وه‌زيري به‌رگري و پشتيوانيي هێزه چه‌کداره‌کان سه‌ر له به‌يانيي ئه‌مڕۆ له په‌راوێزي رێوڕه‌سمي رێزنان له سه‌ردار وه‌فا غه‌فاريان که له رێکخراوي پيشه‌سازيي به‌رێوه‌چوو، به‌ئاماده‌بوون له کۆڕي هه‌واڵنێران سه‌باره‌ت به تازه‌ترين ده‌سکه‌وته‌کاني ئه‌م وه‌زاره‌تخانه‌يه رايگه‌ياند: له رۆژاني داهاتوودا و رۆژاني ده‌يه‌ي فه‌جر پێگه‌يه‌کي چاودێريي ئاسماني يان ره‌سه‌دخانه‌ي کۆمه‌ڵگاي ئاسماني به‌ناوي ئيمام سادق (ع) ده‌کرێته‌وه که به‌رپرسايه‌تيه‌كه‌ي ڕه‌سه‌د و كۆنترۆڵ كردني هه‌رێمي سه‌رووي جه‌غزي وڵاته .
وه‌حيدي هه‌روه‌ها هه‌واڵي دا له په‌رده‌لادان له‌سه‌ر تازه‌ترين فڕۆکه‌ي شه‌ڕکه‌ري سازکراوي وڵاته‌که‌مان و وتي: ئه‌م فڕۆکه‌يه جياوازه له‌گه‌ڵ فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره خۆماڵييه‌کاني پێشوو.وه‌حيدي وێڕاي راگه‌ياندني کرانه‌وه‌ي هێڵي به‌رهه‌مي تازه له بواري په‌دافه‌ندي ئاسمانيدا، له وه‌ڵامي پرسياري هه‌واڵنێرێک سه‌باره‌ت به ناردني گيانله‌به‌ر بۆ ئاسمانيش وتي: ئينشائه‌ڵڵا ئه‌م پرسه له رۆژاني داهاتوودا ئه‌نجام ده‌گرێ.