ئێران ده‌ستتێوه‌رداني کاروباري وڵاتاني ديکه ناکا
سه‌رۆکي کۆميسيۆمي ئاسايشي نيشتماني و سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌يي مه‌جليسي شۆراي ئيسلاميي ئێران ، ئامانجي ئه‌مريکاييه‌کان له هێنانه‌ئاراي ئيديعاي ده‌ستتێوه‌رداني ئێران له کاروباري گشت وڵاتان، به‌لاڕێدابردني بيروڕاي گشتي زاني .
بە پێي هەواڵي تبياني کوردي و ڕاپورتي سايتي راديوو سوراني:
"عه‌لائه‌دين برووجێردي" سه‌رۆکي کۆميسيۆمي ئاسايشي نيشتماني و سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌يي مه‌جليسي ئێران رۆژي شه‌ممه له وتووێژ له‌گه‌ڵ هه‌واڵده‌ريي مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي ، له‌کاردانه‌وه به ئيديعاي باڵوێزي ئه‌مريکا له يه‌مه‌ن له‌مه‌ڕ ده‌ستتێوه‌رداني ئێران له‌کاروباري گشت وڵاتان ، وتي: ئه‌و چه‌شنه چه‌واشه‌کاري ولێدوانه پڕووپوچانه ، له چوارچێوه‌ي به‌لاڕێدابردني بيروڕاي گشتي له شکسته به‌رده‌وامه‌کاني ئه‌مريکا له‌ناوچه، بۆ وێنه له يه‌مه‌ن ئه‌نجام ده‌گرێ.
برووجێردي به‌ئاماژه به‌وه‌ي که ئێران قه‌ت ده‌ستتێوه‌رداني کاروباري وڵاتاني ديکه ناکا، وتي: کۆماري ئيسلاميي ئێران پێي وايه ، خه‌ڵکي هه‌ر وڵاتێک بۆيان هه‌يه خۆيان کاروباري وڵاته‌که‌يان بگرنه ده‌ست. سه‌رۆکي کۆميسيۆمي ئاسايشي نيشتماني و سياسه‌تي ده‌ره‌وه‌يي مه‌جليسي ئێران وتي: هه‌ڵوێستي ئێران ، داکۆکي له‌و وڵاتانه‌يه که تێياندا ، بزاڤه جه‌ماوه‌رييه‌کان به‌دژ ئيستکبار ، ڕووي داوه.