باريني به‌فري قورس له شاره کوردنشينه‌کاني ئێران
به‌فر و بوران و کڕيوه ڕێگاي په‌يوه‌ندي نێوان زۆربه‌ي شاره کوردنشينه‌کاني ئێراني داخست.
باريني به‌فر و بۆراني قورس ڕێگاي نێوان زۆربه‌ي گوند و شاره‌کاني ڕۆژئاواي ئێران له‌وانه ورمێ، مه‌هاباد، پيرانشار ،سه‌رده‌شت، بۆکان، بانه، سه‌قز، ديواندره و پاوه و جوانڕۆي داخستووه.
به پێي دوايين زانيارييه‌کان ڕێگاي نێوان 42 گوندي پاوه و ڕێگاي نێوان چه‌ندين گوندي بۆکان، سه‌قز و ديواندره و شنۆ به‌سراوه.
به سه‌دان موسافير له‌ناو ڕێگا کوێستانييه‌کاندا گيريان خواردووه و هێزه‌کاني فرياگوزاري و مانگي سووري ئازه‌ربايجاني ڕۆژئاوا،کرماشان و کوردستان هه‌وڵه‌کانيان بۆ رزگارکردني هاووڵاتيان خستۆته گه‌ر.
له نيوه‌ڕۆي ڕۆژي ڕابردووشه‌وه کاره‌باي شاري پيرانشار پچڕاوه وتا ئێستا به هۆي کڕێوه و بۆرانه‌وه چاک نه‌بۆته‌وه.
به‌گوێره‌ي هه‌واڵه‌که زياتر له 50 سانتي مه‌تر به‌فر ڕێگاي نێوان ديوانده‌ره- سه‌قزي داخستووه و هاتۆچووي پێدا ناکرێ.
سەرچاوه:کورد پرێس