حه‌وت داخوازي ئيمام سادق(ع) له موسوڵمانان
ئه‌ي ئيمامي من! ئيمان‌دار له به‌رامبه‌ري ئيما‌ن‌داردا چلۆن هه‌ڵس‌وکه‌وت بکات؟ ئيمام فه‌رمووي: ده‌ترسم بيڵێم و نه‌تواني به جێي بێني.
حه‌زره‌تي ئيمام سادق دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت، له ئاييني پيرۆزي ئيسلام و بنه‌ما فه‌لسه‌في و هزري و ئه‌خلاقي‌يه‌کاني ئه‌م ئايينه به جواني تێ گه‌يشتووه و خاوه‌ني چه‌ندين حه‌ديس و گێڕانه‌وه‌ي زۆر به‌رز و پيرۆزه که هه‌ر کامه‌يان له لايه‌ني هزري و ديني‌يه‌وه، دونيايه‌ک بايه‌خ و به‌هاي هه‌يه.
ئه‌گێڕنه‌وه يه‌کێک له شاگرده‌کاني ئه‌و حه‌زره‌ته به ناوي موعه‌للي کوڕي خه‌نيس چووه خزمه‌ت ئيمام و له‌و حه‌زره‌ته پرسياري کرد: ئه‌ي ئيمامي من! ئيمان‌دار له به‌رامبه‌ري ئيما‌ن‌داردا چلۆن هه‌ڵس‌وکه‌وت بکات؟ ئيمام فه‌رمووي: ده‌ترسم بيڵێم و نه‌تواني به جێي بێني. موعه‌للي کوڕي خه‌نيس وتي: خوا يار بێت به جێيان دێنم. ئينجا ئيمام فه‌رمووي:
1- بۆ خۆت چي په‌سند ئه‌که‌يت هه‌مان شت بۆ که‌ساني‌تريش پاسند بکه و ئه‌و شته وا حه‌ز ناکه‌يت توشياري بيت، حه‌ز مه‌که که‌ساني‌تريش توشياري ببن.
2- به گيان و ماڵ و زمان و ده‌ست و پي يارمه‌تي‌ده‌ري براي موسوڵمانت به.
3- به دواي ڕه‌زامه‌ندي براي موسوڵمانت‌دا بيت و تووره‌ي نه‌که‌يت.
4- بۆ براي موسوڵمانت وه‌ک چاو و ئاوێنه و ڕێنوێن به.
5- نابێت تۆ تێر و تێراو و پۆشراو بيت و براي موسوڵمانت برسي و تينوو بێت و ڕووت.
6- ئه‌گه‌ر خزمه‌تکارێکت هه‌يه و ئه‌و بێ‌که‌س ماوه بينێره يارمه‌تي بدات.
7- داخوازي ئه‌و به جێ بێنه و له نه‌خۆشێن‌دا سه‌رداني بکه، به‌رله‌وه‌ي داوات لێ بکات ئيحتياجي ئه‌و بزانه و به جێي بێنه و له ماته‌مين و مردني‌دا به‌شدار به.