ڕه‌خنه‌و تو‌ێژينه‌و‌ه‌ي ئه‌ده‌بيـاتي منداڵان
له بايه‌خدان به ئاسه‌و‌اري هو‌نه‌ري تيشک ده‌خرێته سه‌ر دو‌و خاڵ:
1 - بايه‌خي عاتفي و سۆزداري که جو‌انناسي و ئاستاتيکايش له‌م بابه‌ته‌ن.
2 - بايه‌خي عه‌قڵاني و لۆژيک که که‌ش سازيش ده‌چێته خانه‌ي عه‌قڵه‌و‌ه و شياو‌ي لێکدانه‌و‌ه‌يه، به‌ڵام لايه‌ني سۆزداري بێ بنه‌ما و بێ ياسايه.
يه‌کێک له مه‌رجه گرينگه‌کاني ئه‌ده‌بي منداڵان کاردانه‌و‌ه‌ي منداڵانه به‌رامبه‌ر به بابه‌ته‌که‌يان، که‌چي له ئه‌ده‌بي گه‌و‌ره‌ساڵدا و‌ا نييه.
چه‌ند جۆر ڕه‌خنه‌مان هه‌يه:
1 -ڕه‌خنه‌ي شه‌خسي و دڵخو‌از( سلێقه‌يي) 2 -ڕه‌خنه‌ي أو‌و‌به‌أو‌و (حو‌زو‌و‌ري)
ڕه‌خنه‌ي ڕو‌اڵه‌تي ( سو‌و‌ري) ئه‌م ڕه‌خنه‌يه ڕاڤه‌يه‌کي بێبناغه و و‌رو‌و‌ژاندنێکي تاکه‌که‌سي و بێ ناو‌ه‌رۆکه. به‌ڵام ڕاڤه‌ي ڕو‌و‌به‌ڕو‌و‌يي باش‌ترين شێو‌ه‌ي مامه‌ڵه کردنه بۆ بابه‌تێکي ئه‌ده‌بي.
تايبه‌تمه‌ندي ڕه‌خنه چو‌ار جۆره:
1- زمانه‌که‌ي ڕو‌و‌ن و پاراو بێت
2- له چو‌ارچێو‌ه‌ي ئاکار و ڕه‌و‌شت ده‌ر نه‌چێت
3 - له باتي ڕه‌خنه‌ي به‌رهه‌م ڕه‌خنه له نو‌و‌سه‌ره‌که‌ي نه‌گيرێت
4 - ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌گر و‌ابزانێت هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌ي ڕاست و نه‌گۆڕ و ته‌و‌او‌که‌ره، دياره سه‌ري له ڕه‌خنه‌ي ژيرانه و لۆژيک ده‌رناچێت.
5 - له گه‌ڵ گۆڕانکاري و هه‌ڵسه‌نگاندني ڕه‌خنه‌دا شياو بێت و بۆ پێشکه‌و‌تن و نو‌ێ کردنه‌و‌ه بێت و‌له ئه‌ده‌بي منداڵاندا بگو‌نجێت و ڕه‌خنه‌گر له‌م ئه‌ده‌به دانه‌بڕێت. ڕه‌خنه‌گر له‌م ئه‌ده‌به‌دا ده‌بێ و‌رد بين بێت. ئه‌و‌ه‌ي زۆر سه‌رنجڕاکێشه ئه‌ده‌بي کۆنباو له‌م ساڵانه‌دا ڕۆڵێکي زياتري هه‌بو‌و‌ه. چه‌ن جۆر ڕه‌خنه‌ي تريشمان هه‌يه:
1 - ڕه‌خنه‌ي ئيدۆلو‌ژيک
2 - ڕه‌خنه‌ي ڕاڤه‌کارانه
3 - ڕه‌خنه‌ي کۆمه‌ڵناسيانه
4 - ڕه‌خنه‌ي به‌راو‌ه‌ردکاري كه ده‌قێک له گه‌ڵ بابه‌تێکي تردا به‌راو‌ه‌رد ده‌کرێ.
5 - ڕه‌خنه‌ي پێکهاته خو‌ازانه( په‌سا ساختارگرا) نو‌ێباو‌خو‌ازي ( نقد پۆست مو‌دێڕن) جه‌ختي له سه‌ر دو‌و تو‌ێێ ياساو ڕيساي مرو‌ڤه. به‌ڵام نو‌ێباو‌خو‌ازي( مو‌دێڕن) هه‌ر ياساو ڕيسايه‌ک ببێته‌هۆي داخراو‌ه‌يي فکري به‌شه‌ر ده‌يشکێنێ. بۆيه له سه‌ده‌ي بيسته‌و‌ه ڕه‌خنه به شێو‌ازي پێکهاته‌شکێني و لاداني و‌اتا کاري له سه‌ر ده‌کرێت. و‌ه‌ک ڕه‌خنه‌ي گالسو‌ن و ژيلبێر که ڕه‌خنه‌ي نو‌ێ و هاو‌چه‌رخه.
چه‌مکي جو‌اني و ئاستاتيکا: له ئه‌ده‌بي منداڵاندا پارچه‌يه‌ک مۆزيک يان ڕازێکي کۆن، جو‌انييه‌کي شاراو‌ه‌ي تێدايه. (ئێنتزاع) ترين حاله‌تيش له مۆسيقادا داهێناني ده‌نگێکي دڵنه‌و‌ازه.
ديارترين و به‌رچاو‌ترين شێو‌ه‌کاري، و‌ێنه‌يه‌کي جو‌انه.
جو‌انترين ئه‌ده‌بيات، و‌ێژه‌يه‌کي ڕازاو‌ه‌يه.
سەرچاوه:حەوتە نامەي سيروان