محه‌ممه‌د مورسي وگۆڕيني ئه‌نداماني کابينه
سه‌رچاوه ميسرييه‌کان ڕايانگه‌ياند:
ئيخوانولموسليميني ميسر به‌گرتنه‌ده‌ستي سێ پۆستي وه‌زاره‌تي له‌کاتي گۆڕاني کابينه‌دا ، پله‌وپێگه‌ي خۆي له‌نێو حکومه‌تي ميسردا به‌هێز کرد.
به‌پێي ڕاپۆرتي هه‌واڵده‌ريي فرانس پرێس له"قاهيره"وه؛ وه‌زيراني نوێي گواستنه‌وه‌و هاتووچۆ ، گه‌شه‌ي نێوخۆيي و کاروباري کۆمه‌ڵايه‌تي له‌ده‌ست تاقمي ئيخوانولموسليميني ميسردان. تاقمي ئيخوانولموسليمين به‌رله‌وه وه‌زاره‌تخانه‌کاني ڕاگه‌ياندن و نيشته‌جێ بووني له‌ده‌ست دابوو. گۆڕاني کابينه‌يه‌ک که ڕۆژي يه‌کشه‌ممه ئه‌نجامي گرت ، ده پۆستي وه‌زاره‌تي يان وه‌زيري ڕاوێژکاري له که‌رته ئابوورييه‌کان و هه‌روه‌ها وه‌زارتي نێوخۆ گرته‌خۆ. به‌گشتي35ئه‌ندامي حکومه‌ت سه‌ر به تاقمي ئيخوانولموسليمينن. ئه‌و گۆڕانکارييه‌ي نێو کابينه له حاڵێکدا ئه‌نجام ده‌گرێ که بڕياره ڕۆژي دووشه‌ممه وتووێژگه‌لێک له قاهيره له‌گه‌ڵ ئه‌نداماني سندوقي نێوده‌وڵه‌تي پاره بۆ وه‌رگرتني چوار مليارد و800ملوێن دۆلار وه‌ک قه‌رز ، ده‌س پێ بکرێته‌وه .
سەرچاوه:سايتي راديوو سوراني