ئێران ڕاديۆ ده‌رماني تايبه‌تي دروست ده‌کات
به‌رپرسي ڕێکخراوه‌ي وزه‌ي ناڤۆکي ئێران له دروست کردني چه‌ند جۆره ڕاديۆده‌رماني تايبه‌تي له‌و ڕێکخراوه‌يه هه‌واڵي دا و تيشک هاوێژه‌کاني دامه‌زراوه ناڤۆکييه‌کاني به بێ مه‌ترسي زاني.
به پێي هەوالي بەشي تێبيان کوردي و ڕاپورتي هەوالدەري کورد پرێس: فه‌ريدوون عه‌باسي له په‌راوێزي ڕێوڕه‌سمي ڕێزگرتن له شه‌هيده ناڤۆکييه‌کاني ئێران به هه‌واڵنێراني ڕاگه‌ياند: تاکوو ئێستا 15 جۆر ڕاديۆ ده‌رماني تايبه‌تي له‌و ناوه‌نده به‌رهه‌م هێنراوه و له ئێستادا سه‌رقاڵي به‌رهه‌م هێناني 5 جۆري نوێي ڕاديۆ ده‌رمانين و پاش وه‌رگرتني مۆڵه‌تي ياسايي له وه‌زاره‌تي ته‌ندروستي ده‌رمانه‌کان ده‌خرێته‌وه به‌ر ده‌ستي خه‌ڵک.
به‌رپرسي ڕێکخراوه‌ي وزه‌ي ناڤۆکي ئێران له وه‌ڵامي پرسيارێک له‌مه‌ڕ مه‌ترسييه‌کاني دامه‌زراوه ناڤۆکييه‌کاني بووشێهر وتي: سه‌رجه‌م دامه‌زراوه‌کان به فيلته‌ري تايبه‌تي ته‌يار کراون و له ڕێگاي کۆنتڕۆڵي به‌رده‌وامي ئاسماني ناوچه‌که هيچ چه‌شنه مه‌ترسييه‌ک هه‌ڕه‌شه له دانيشتوواني هاوێري دامه‌زراوه ناڤۆکييه‌کان ناکات.
عه‌باسي هاوپێوه‌نديه پاراستني گياني زاناياني ناڤۆکي ئێراني ڕايگه‌ياند: وه‌زاره‌تي ئيتيلاعات و سوپاي پاسداران به‌رده‌وام به هه‌موو هێزي خۆيانه‌وه پاسه‌واني له زانايان و بنه‌ماڵه و هاوکاره‌کانيان ده‌که‌ن و تاکوو ئێستا له ئه‌نجامي چالاکي به‌رچاوي ئه‌وان چه‌ندين تيمي تيرۆر دۆزاونه‌ته‌وه و چه‌ندين هه‌وڵي تيرۆرکردني زانايانيش پووچه‌ڵ کراون.