تاوتوێ وته‌کاني به‌شار ئه‌سه‌د له مه‌جليسي ئێران
کۆميسيۆني ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي مه‌جليسي شۆراي ئيسلامي ئێران له کۆبوونه‌وه‌يه‌کدا وته‌کاني سه‌رۆک کۆماري سووريا و دوايين گۆڕانکارييه‌کاني ئه‌و وڵاته‌ي تاوتوێ کرد.
وته‌بێژي کۆميسيۆني ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي ئێران ڕايگه‌ياند که کۆبه‌ندي کۆبوونه‌وه‌ي يه‌کشه‌ممه 6ي جانيڤێري/ 17ي به‌فرانباري ئه‌و کۆميسيۆنه له‌سه‌ر وته‌کاني به‌شار ئه‌سه‌د ئه‌وه بووه که پلانه‌که‌ي سه‌رۆک کۆماري سووريا که‌شێکي نوێ بۆ داهاتووي ئه‌و وڵاته دێنێته ئاراوه.
نه‌قه‌وي حه‌سه‌ني، ڕاشيگه‌ياند که له کۆبوونه‌وه‌که‌دا هاوپێوه‌ند به سووريا له‌سه‌ر گه‌ڵاڵه‌ي شه‌ش خاڵي ئێران، وته‌کاني به‌شار ئه‌سه‌د، هه‌ڵوێسته‌کاني ڕووسيا و چين هاوپێوه‌ند به گۆڕانکارييه‌کان و بارودۆخي ناوخۆيي سووريا له ماوه‌ي حه‌وته‌کاني دوايي و سياسه‌ته‌کاني ڕۆژئاوا به‌تايبه‌ت ئه‌مه‌ريکا وه ئيسرائيل باس و گفتوگۆ کراوه.
ئه‌م نوێنه‌ره‌ي مه‌جليسي ئێران ڕاشيگه‌ياند که گه‌ڵاڵه‌ي ئه‌خزه‌ر ئيبراهيمي، نێرده‌ي هاوبه‌شي نه‌ته‌وه يه‌کگرتووه‌کان و کۆمکاري عه‌ره‌بي له کاروباري سووريا له‌پێناو دۆزينه‌وه‌ي ڕێگه‌چاره‌ي سياسي بۆ قه‌يراني سووريا له يه‌که‌مايه‌تي دايه، جه‌ختي کرده‌سه‌ر به‌ره‌پێشچوونه‌کانيش له‌و هه‌وڵانه‌دا.
وتيشي که چاره‌سه‌ريي قه‌يراني سووريا له ڕێگاي سياسييه‌وه له دژي به‌رژه‌وه‌ندييه‌کاني به‌رهه‌ڵستکاراني چه‌کدار و تيرۆريسته‌کان ده‌شکێته‌وه.
وته‌بێژي کۆميسيۆني ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي ئێران ڕاشيگه‌ياند که بۆ کۆتايي هاتني قه‌يراني سووريا و هاتنه‌دي ئاشتي له‌و وڵاته‌دا ده‌بێ ئه‌مه‌ريکا و هاوپه‌يمانه ڕۆژئاوايي و ناوچه‌ييه‌کاني واز له ناردني چه‌ک بۆ ئه‌و وڵاته بێنن و په‌نا بۆ ڕێگه‌چاره‌ي سياسي به‌رن.
سەرچاوه:کورد پرێس