چه‌ندين پڕۆژه‌ي پيشه‌سازي و ئاوه‌دانکاري له کرماشان کرايه‌وه
به ئاماده‌بووني وه‌فدي ده‌وڵه‌ت به سه‌رۆکايه‌تي ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد ئه‌مڕۆ چه‌ندين پڕۆژه‌ي ئاوه‌دانکاري، پيشه‌سازي و بواري وزه له پارێزگاي کرماشان کرانه‌وه.
به‌پێي هه‌واڵي بەشي کوردي تێبيان وڕاپورتي هەواڵدەري کوردپرێس: ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه 1ي جانيڤێري/ 12ي به‌فرانبار، پڕۆژه‌کاني به‌نداوي ئازادي گه‌ياندني ئاو به کرماشان له به‌نداوي گاوشان و چه‌ندين گه‌وره پڕۆژه‌ي گرنگي ديکه له کرماشان له سه‌ر ده‌ستي ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد و ژماره‌يه‌ک له وه‌زيراني ده‌وڵه‌ت خرانه‌گه‌ڕ.
مه‌حموود ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد له ڕێوڕه‌سمي کردنه‌وه‌ي پڕۆژه‌گه‌لي ژێرخاني، پيشه‌سازي و کشتوکاڵي کرماشان ڕايگه‌ياند: شاري کرماشان به حه‌شيمه‌تي زياتر له 900 هه‌زار که‌س پێويستي به بۆري گواستنه‌وه‌ي ئاو بووه که به کردنه‌وه‌ي به‌نداوي گاوشان کێشه‌ي ئاو له‌و پارێزگايه چاره‌سه‌ر ده‌بێ.
ئه‌حمه‌دي نه‌ژاد به ئاماژه به‌وه‌يکه له ئێستادا کرماشان له باري دامه‌زراوه نه‌وتي و پێترۆشيمييه‌کانه‌وه له ئێران‌دا پێشڕه‌وه، زيادي کرد: پيشه‌ي پێترۆشيمي له پيشه گرنگه‌کاني ئێرانه و به‌دڵنياييه‌وه کردنه‌وه‌ي کارگه‌ي به‌رهه‌مهێناني پوليمێر له کرماشان گرنگايه‌تيکي زۆري بۆ ناوچه‌که هه‌يه.
ئه‌مڕۆ به‌نداوي ئازادي به ده‌فرايه‌تي 70 ميليۆن مه‌تري سێجا، تۆري گه‌ياني ئاو به کرماشان له به‌نداوي گاوشان به جێبه‌جێ کردني 70 کيلۆمه‌تر هێڵي بۆري، جێبه‌جێ کردني تۆڕه‌کاني ئاودێري و زێکێشي له ڕووبه‌ڕي 1800 دۆنم و پۆستي 400 کيلۆوڵتي مێرساد له‌و پڕۆژانه بوون که له کرماشان کرانه‌وه.