كه‌وتنه‌گه‌ڕي گه‌ڵاڵه‌کاني پێترۆشيمي
به پێي راپۆرتي ماڵپه‌ڕي هه‌واڵيي ده‌ره‌وه‌ي سنور، مه‌حمود ئه‌حمه‌دي نژاد سه‌رۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران رۆژي شه‌ممه له رێوڕه‌سمي وه‌گه‌ڕخراني دوو پلاني پێترۆشيميي کاويان و هێڵي بۆريي ئێتيلێني رۆژئاوا له‌ش عه‌سه‌لويه‌ي باشووري ئێران وتيشي: گه‌لي ئێران برياريان داوه که به تواناييه‌کانيان به‌ره‌و پێش بڕۆن و دوژمنان ناتوانن ئه‌م بزاڤه روو له پێشکه‌وتنه بوه‌ستێنن.
ئه‌حمه‌دي نژاد وێڕاي وتني ئه‌مه‌ي که ده‌بێ گوشاره‌کاني دوژمنان بکه‌ين به خاڵي پۆزێتيڤ وتي، به‌دخوازان که به زماني بێئه‌ده‌بيي قسه له‌گه‌ڵ گه‌لي ئێران ده‌که‌ن په‌شيمان ده‌بنه‌وه.
سه‌رۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران به راشکاويي وتي زياتر له 33 ساڵه که گه‌لي ئێران له به‌رامبه‌ر پيلانه‌کاندا راوه‌ستاوه و دوژمنان هه‌رگيز نه‌يانتوانيوه گه‌لي ئێران هه‌ڵفريوێنن.به ئاماده‌بووني سه‌رۆک کۆماري ئيسلاميي ئێران له عه‌سه‌لويه بنکه‌ي به‌هێزکردني ته‌وژمي هێڵي بۆيي ئێتيلێني رۆژئاواي وڵات به توانايي گواستنه‌وه‌ي دوو و نيو ملوێن ته‌ن ئێتيلێن له ساڵدا خرايه گه‌ڕ.
ئه‌م هێڵه بۆرييه له گه‌وره‌ترين هێڵه بۆرييه‌کاني گواستنه‌وه‌ي ئێتيلێن له جيهاندايه که ئێتيلێني به‌رهه‌م هاتووي پێترۆشيميي کاويان ده‌گوێزێته‌وه بۆ رۆژئاواي ئێران. سه‌رۆکي کۆماري ئيسلاميي ئێران هه‌روه‌ها بيناي دوو يه‌که‌ي پێترۆشيمي کاوياني له ناوچه‌ي تايبه‌تي ئابووريي وزه‌ي پارس خسته‌گه‌ڕ.
سەرچاوه:مالەپەري تەلەفيزيۆني کوردي