تورکيا زاپ و قه‌نديلي بۆردومان کرده‌وه
فڕۆکه شه‌ڕکه‌ره بومب هاوێژه‌کاني تورکيا بنکه و باره‌گاکاني به‌رهه‌ڵستکاراني کورد له قه‌نديل و زاپيان بۆردمان کرد.
شه‌وي ڕابردوو هه‌شت فڕۆکه‌ي بومب هاوێژي له ئيسکادراني ئاسماني پارس، به به‌زاندني سنووري ئاسمانيي هه‌رێمي کوردستاني عێراق، له يه‌ک کاتدا بنکه و بارگاکاني په‌که‌که له قه‌نديل و زاپيان بۆردمان کرد.
ئه‌م فڕۆکانه که له بنکه‌ي دووهه‌مي ئاسمانيي ئامه‌د هه‌ستابوونه‌وه، سێ خاڵ له چياکاني قه‌نديل و دوو بنکه‌ي تاکتيکي له هاوێري زاپيان به توندي بۆردمان کرد.
له لايه‌کي ديکه‌وه هه‌واڵده‌ريي دۆغان بڵاوي کرده‌وه که 6 هێزي باڵي سه‌ربازيي په‌که‌که له پارێزگاي شڕنا‌خ خۆيان ته‌سليم به هێزه‌کاني تورکيا کردووه.
ڕۆژي ڕابردوو و له دوايين دانيشتني ئه‌نجومه‌ني ئاسايشي نه‌ته‌وه‌يي تورکيا له ساڵي 2012دا که به سه‌رۆکايه‌تي عه‌بدوڵڵا گويڵ، سه‌رۆک کۆمار و به‌شداريي به‌رپرساني سياسي، ته‌ناهي و له‌شکه‌ريي تورکيا به‌ڕێوه‌چوو، جه‌خت کرايه‌وه سه‌ر به‌رده‌وام بووني ئۆپراسيۆني له‌شکه‌ريي دژ به پارتي کرێکاراني کوردستان.
سەرچاوه: کورد پرێس