ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام
سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتي ئه‌و زاته هێنده باس کراوه که ته‌نانه‌ت دوژمناني ئه‌و نه‌يانتوانيوه نکۆڵي بکه‌ن له ئه‌ده‌بي بي وێنه‌ي محه‌مه‌دي مسته‌فا.
پێغه‌مبه‌ري گه‌وره‌ي ئيسلام حه‌زره‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت له هه‌موو بابه‌ت و بوارێکي ژياني پڕ له خير و به‌ره‌کتي خۆي‌دا نموونه‌ي گه‌وره‌يي و به‌رزايه‌تي‌يه. بۆ وێنه سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتي ئه‌و زاته هێنده باس کراوه که ته‌نانه‌ت دوژمناني ئه‌و نه‌يانتوانيوه نکۆڵي بکه‌ن له ئه‌ده‌بي بي وێنه‌ي محه‌مه‌دي مسته‌فا.
سه‌باره‌ت به ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتي ئه‌و زاته هێنده باس کراوه که ته‌نانه‌ت دوژمناني ئه‌و نه‌يانتوانيوه نکۆڵي بکه‌ن له ئه‌ده‌بي بي وێنه‌ي محه‌مه‌دي مسته‌فا.
دياره ئيمه‌ي موسوڵمان که خۆمان به ڕێڕه‌وي ڕێگاي پڕ له ڕووناکي ئه‌و زاته گه‌وره‌يه ده‌زانين ئه‌رک و فه‌رزي ئه‌وه‌مان له سه‌رشانه که له سه‌ر ژياني پێغه‌مبه‌ره‌که‌مان به باشي لێکۆڵينه‌وه بکه‌ين و چاکه‌ي ئه‌و زاته گه‌وره‌يه له ژياني خۆمان‌دا به کار بێنين. وه‌ک ده‌زانين پێغه‌مبه‌ري ئيسلام له ته‌مه‌ني لاوه‌تي و به‌رله‌وه‌ي ببێت به پێغه‌مبه‌ر، بۆ خۆي ئاوێنه‌ي باڵانوێني ئه‌خلاق و ڕه‌وشت و ئه‌ده‌ب بووه. دواي ئه‌وه‌ي که له لايه‌ني ڕه‌ببي حاله‌ميانه‌وه به ناوي پێغه‌مبه‌ري خاته‌م هه‌ڵده‌بژێردرێت، لايه‌ني ئه‌ده‌ب و ئه‌خلاقي ئه‌و زياتر ده‌که‌وێته به‌رچاوي خه‌ڵک. هه‌ر بۆيه ئه‌ده‌ب و ڕه‌وشتي پێغه‌مبه‌ري ئيسلام ده‌بێته ڕێبازێکي بێ وێنه بۆ ژيان و په‌روه‌رده‌ي تاکه‌که‌س و بنه‌ماڵه و کۆمه‌ڵگا.
حه‌زره‌تي محه‌مه‌دي مسته‌فا دروود و سڵاوي خواي له سه‌ر بێت بۆ خۆي له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ده‌فه‌رمێ: خواي گه‌وره مني ئه‌ده‌ب کرد و به راستي مني به باشي ئه‌ده‌ب کرد. ئه‌و زاته گه‌وره‌يه له ژياني خۆي‌دا به‌رده‌وام ئه‌م خاڵانه‌ي ڕه‌چاو کردووه:
که ئه‌گه‌يشته هه‌ر که‌سێک، گه‌وره بايه يان بچووک، سڵاوي لێ ده‌کرد. پێي خۆي ڕانه‌ده‌کێشا و له ڕوانين بۆ ڕوخساري که‌سان‌دا وڕ و زيت نه‌ده‌ما و به هێماي چاو و برۆ مه‌به‌ستي خۆي ئاشکرا نه‌ده‌کرد. پێکه‌نيني ئه‌و زاته زه‌رده‌خه‌نه بوو نه‌ک قاقاي به‌رز و درێژ. گله‌يي و گازنه‌ي له خرپي و ناخۆشي خۆراک نه‌ده‌کرد و له کاتي خواردن‌دا پاڵي نه‌ده‌دا. قسه‌ي سووکي نه‌ده‌هێنايه سه‌ر زار و وڵامي خراپه‌ي به خراپه نه‌ده‌دايه‌وه. دياري و پێشکه‌شي قبووڵ ده‌کرد ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر شتێکي بچوک بايه.ده‌ستي بۆ خواردن و پێخۆري که‌س درێژ نه‌ده‌کرد و به دواي ئه‌وه‌دا نه‌بوو سه‌ر له راز و نهێني که‌سه‌کان ده‌ر بێنێت.
سەرچاوه :مالەپەري ئاييني رووناک